بەپێی هەواڵی کوردپرێس، کنس پولاک کارناسی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و عێراق و کوردەکان، لە دیمانەیێکیدا لەگەڵ ماڵپەڕی ئەمەریکەن ئینترپرایز لەبارەی دۆخی کوردەکانی عێراق پاش ڕیفراندۆم و پاشهاتەکانی بۆ ئەوان دەڵێت: دەتوانم بڵێم زۆرینەی کوردەکانی عێراق ئێستاش بەنیازن لەو وڵالتە جودا ببنەوە. لە ڕاستیدا کاردانەوەی دیکەی ناوچەکانی عێراق هەمبەر ڕیفراندۆمەکەی هەرێم بوو بەهۆی تۆکمە کردنی ئەنگێزە کوردەکان بۆ سەربەخۆیی.
کنس پولاک جەخت دەکاتەوە "بەو حاڵەشەوە کوردەکان دەزانن هێزی پێویستی سەربازی، سیاسی و ئابوورییان بۆ پێکهێنانی دەوڵەتێکی سەربەخۆ لە داهاتوویێکی نزیکدا نییە".
ناوبراو زیادی دەکات: بۆیەش کوردەکان ناچارن بۆ ماوەیێکی درێژ بەشێکی عێراق بن و لەو دەرفەتە کەڵک وەربگرن. ئەوان دەبێت هەوڵ بدەن بە باشترین شێوازی مومکین لەگەڵ عێراق تەعامولیان ببێت.
پولاک دەڵێت دروستە کە کوردەکان گەڕاونەتەوە بۆ باوەشی عێراق بەڵام بەو گەڕانەوە خۆشحاڵ نین و ئەو پرسە کێشە بۆ عێراقییەکان دروست دەکات چوونکە کوردەکان لەسەدا 20ی حەشیمەتی عێراق پێکدێنن، 50 کورسییان لە پەرلەمانی عێراقدا هەیە و ناوچەیێکی خۆبەڕێوەبەر و هێزی سەربازیی تایبەت بە خۆیان هەیە. ئەگەر کوردەکان بیانەوێت دەتوانن ڕۆڵێکی ڕووخێنەریان لە گۆڕەپانی سیاسیی عێراقدا ببێت و مومکینە ببێتە هۆی شەڕێکی ناخۆیی.
ناوبراو بە عێراقییەکان ڕادەسپێرێت کە ئەگەر بەنیازن کوردەکان ڕۆڵێکی سازێنەڕ بگێڕن، دەبێت پێداچوونەوە لە ڕەفتارەکانیان لەگەڵ کورد بکەنەوە و بەڕێزەوە لەگەڵیان دانووستان بکەن. دەبێت وەکوو هاوبەشێکی گرینگ چاویان لێبکەن، بەڵام ئێستا کەشی سیاسیی عێراق دژ بە کوردە.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment