کوردپرێس:
دیوانی سەرۆکایەتیی کۆماری تورکیا لە بەیاننامەیێکدا ڕایگەیاند ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆککۆماری تورکیا داوای دەست لەکارکێشانەوەکەی سولەیمان سۆیلۆ وەزیری ناوخۆی ئەو وڵاتەی ڕەت کردەوە.
لە بەیاننامەکەی دیوانی سەرۆکایەتیی کۆماری تورکیادا نووسراوە ئەردۆغان گوتوویەتی سولەیمان سۆیلۆ پاش کودەتای 15ی جوولای وەک وەزیری ناوخۆ دەستنیشان کراوە و تا ئەم کاتەش خۆمەت و کارنامەی باشی پێشکەش کردووە هەر بۆیە داوای دەست لەکار کێشانەوەکەی بە گونجاو نازانین و ڕەتی دەکەینەوە.
شایانی باسە شەوی ڕابردوو سولەیمان سۆیلۆ وەزیری ناوخۆی توورکیا نامەی دەست لەکارکێشانەوەی پێشکەشی سەرۆکایەتیی کۆماری تورکیا کردبوو.
Your Comment