مەزڵوم كۆبانێ سوپاسی نێچیرڤان بارزانی دەكات

بەشی سووریا- فەرماندەی گشتی هێزەکانی سووریای دێموکرات لە راگەیەندراوێکدا سوپاسی خۆی ئاراستەی سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەکات تایبەت بە هاوکارییەکانی پزیشکییەکان دژ بە کۆرۆنا.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، مەزڵوم کۆبانێ، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دێموکرات (هەسەدە) لە توێتێکیدا سوپاسی خۆی ئاراستەی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان کرد تایبەت بە ناردنی شارەزایانی پزیشکی بۆ رووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنا لە کوردستانی سووریا.

لە راگەیەندراوەکەی کۆبانێ-دا هاتووە "سوپاس و پێزانینمان هەیە بۆ نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان پەیوەست بە وەڵامدانەوەی خێرا بۆ ناردنی شارەزایانی پزیشکی لەپێناو ئەنجامدانی پشکنینی کۆرۆنا و هەوڵدانی بۆ ناردنی شارەزایانی زیاتر بۆ پشتیوانی کردنمان لە رووبەڕووبوونەوەی ئەو پەتایە".

ئەوەش لەکاتێکدایە تا ئێستا لە ناوچەکانی کوردستانی سووریا هیچ حاڵەتێکی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا رانەگەیەندراوە و لە بەرامبەردا لە سووریا 25 حاڵەتی تووشبوون و دوو حاڵەتی گیان لەدەست دان هەیە، پێنج تووشبووی ئەو وڵاتەش چاک بوونەتەوە.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 168330

Your Comment

You are replying to: .
captcha