بەپێی هەواڵی کوردپرێس، وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند: "لە بەردەوامیی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومانلێکراوان، پێنج تووشبووی نوێى ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ COVID-19 دەستنیشان کران، سێ ئافرەت و پیاوێک لە پارێزگای سلێمانی کە دانیشتووی ناو شاری سلێمانی و چەمچەماڵ و بازیانن و تووشبووی پێنجەم لە پارێزگای هەولێرە و پیاوە".
ئاماژەى بەوەش کردووە، "هەموو تووشبووەکان بەرکەوتەی تووشبووەکانی پێشوون".
ئەوەش لە کاتێکدایە، بە پێى دوایین ئامارەکانى وەزارەتى تەندروستیی حکوومەتى هەرێمى کوردستان، تا ئێستا ٣٣٠ حاڵەتى توشبوون بە کۆرۆنا لە هەرێمدا تۆمارکراوە و لەو ژمارەیەش ١٤٦ کەس چاک بوونەتەوە.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment