سبه‌ی گه‌رده‌لوولێكی موگناتیسی له‌ هه‌ساره‌ی زه‌وی ده‌دات

به‌شی زانست و ته‌کنه‌لۆجیا- زانایانی بواری فه‌له‌كناسی ئاشكرایان كرد به‌ره‌به‌یانیی سبه‌ی شه‌پۆلێكی گه‌رده‌لوولی موگناتیسیی زۆر به‌هێز له‌ پله‌ی یه‌كه‌م له‌ هه‌ساره‌ی زه‌وی ده‌دات.

کوردپرێس- پسپۆرانی تاقیگه‌ی ڕووسی بۆ فه‌له‌كناسی تیشكی سینی و خۆر رایانگه‌یاند: گه‌رده‌لووله‌كه‌ به‌ ته‌واوی كاتژمێر 3ی به‌ره‌به‌یانیی سبه‌ی چوارشه‌ممه‌ 25ی ته‌مووز به‌ كاتی مۆسكۆ -كه‌ هاوكاته‌ له‌گه‌ڵ كاتی هه‌رێمی كوردستان- ده‌ست پێده‌كات.

به ‌گوێره‌ی پێشبینییه‌كانیش كاریگه‌ریی ئه‌و گه‌رده‌لووله‌ موگناتیسییه‌ و هه‌ڵچوونی گێڵگه‌ی موگناتیسی له‌سه‌ر زه‌وی تا ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ به‌رده‌وام بێت و پێشبینیش ده‌كرێت تا 17ی مانگی داهاتوو خۆر هیچ كاریگه‌رییێكی له‌سه‌ر كێڵگه‌ی موگناتیسی زه‌وی نه‌مێنێت.

جێگای ئاماژه‌پێدانه‌ توندترین شه‌پۆلی گه‌رده‌لوولی موگناتیسی له‌ مانگی مارسی ڕابردوو له‌ هه‌ساره‌ی زه‌وی دا كه‌ توانای هێزه‌كه‌ی له‌ پله‌ی دووه‌م بوو.

سه‌رچاوه‌: K24

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 16831

Your Comment

You are replying to: .
captcha