به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، لێكۆڵینه‌وه و به‌دواداچوون له‌باره‌ی گوته‌كانی په‌روین بوڵدان هاوسه‌رۆكی گشتیی هه‌ده‌په ده‌ستی پێکردوووه به‌هۆی كردنه ئامانج و گوته‌كانی ناوبراو له‌باره‌ی ده‌ست پێكردنی لێكۆڵینه‌وه‌ی دادوه‌ری له چوار په‌رله‌مانتاری هه‌ده‌په (ڕه‌مزیه توسون و مووسا فاریس ئۆغڵۆلاری نوێنه‌رانی دیاربه‌کر له په‌رله‌مانی تورکیا و فه‌له‌کناز ئۆچه و مێهمه‌ت ڕۆشدی تریاکی نوێنه‌رانی باتمان له په‌رله‌مانی تورکیا) به‌هۆی به‌شداری كردنیان له ڕێوره‌سمی به‌خاكسپاردنی ته‌رمی ئه‌و هێزانه‌ی په‌كه‌كه كه له ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی سوپای توركیادا كوژرابوون.
په‌روێن بوڵدان پشتیوانیی خۆی له‌و چوار په‌رله‌مانتاره‌ی هه‌ده‌په ڕاگه‌یاندوووه و گوتووشیه‌تی: "هه‌ڤاڵانمان به‌شدارییان له ڕێوڕه‌سمی پرسه و سه‌ره‌خۆشی کردوووه و ئه‌مه شتێکه که له فه‌رهه‌نگی ئێمه‌دا هه‌یه. به‌شداری له پرسه و سه‌ره‌خۆشی ئه‌و مرۆڤانه‌ی که گیانیان له‌ده‌ست داوه ئه‌رکێکی گه‌وره‌ی ئێمه‌یه. له هه‌ر کوێدا بین ئه‌گه‌ر مرۆڤێک گیانی خۆی له‌ده‌ست بدات ئێمه به‌شداری له پرسه و سه‌ره‌خۆشی ئه‌وان ده‌که‌ین و په‌یامی په‌ژاره و هاوخه‌میی خۆمان به بنه‌ماڵه‌کانیان ڕاده‌گه‌یێنین هه‌ر بۆیه به په‌رله‌مانتارانمان ڕاده‌گه‌یێنین له هه‌ر پارێزگایێکهوه چوونه‌ته په‌رله‌مان به‌شداری کردنتان له بچووکترین خه‌م و خۆشحاڵیی خه‌ڵک له‌و پارێزگایانه گه‌وره‌ترین ڕاسپێردراوی ئێوه‌یه."
دادستێنی تورکیا بڕوای وایه که ئه‌و لێدوانانه‌ی په‌روین بوڵدان وه‌ک تاوان وایه و به مه‌به‌ستی لێكۆڵینه‌وه له گوته‌كانی ده‌ست كراوه به لێكۆڵینه‌وه و به‌دواداچوون له‌باره‌ی په‌روین بوڵدانه‌وه.
سه‌رچاوه: ڕۆژنامه‌ی بیرگون
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment