به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئاڵدار خه‌لیل له میانی چاوپێكه‌وتنێكی له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی RTدا ڕایگه‌یاند: شه‌ڕڤانانی سوپای دیموکراتیکی سووریا ده‌یانه‌وێت گرووپه چه‌كدارییه‌كان له پارێزگای ئیدلیب له باكووری سوریا دوور بخه‌نه‌وه بۆیه بۆ شه‌ڕی كۆنتڕۆڵ كردنه‌وه‌ی ئاماده‌ن.
خه‌لیل كه یه‌كێكه له سه‌ركرده دیاره‌كانی سووریا جه‌ختی كردوووه‌ته‌وه كه شه‌ڕڤانان ڕۆڵێكی سه‌ره‌كییان هه‌یه له باكووری سووریا و ده‌یانه‌وێت به كۆنتڕۆڵ كردنه‌وه‌ی ئیدلیبیش ڕۆڵه‌كه‌یان زیاتر بكه‌ن.
ناوبراو گوتیشی: ئێمه ئاماده‌ین ھه‌ماھه‌نگی له‌گه‌ڵ هه‌ر هێزێکی ناوخۆیی یان نێوده‌وڵه‌تی بكه‌ین كه كار بۆ ڕزگاركردنه‌وه‌ی ناوچه‌كه ده‌كات.
ئاڵدار خه‌لیل ئه‌و ده‌نگۆیانه‌شی ڕه‌ت كرده‌وه كه باس له نزیک بوونه‌وه‌ی ده‌كه‌ن له حكوومه‌تی "دیمه‌شق" و جه‌ختی كرده‌وه: مه‌به‌ستیان ڕزگاركردنه‌وه‌ی "ئیدلب"ه له ژێر ده‌ستیی گرووپه تیرۆریستییه‌كان و چه‌كدارانی توركیا به‌تایبه‌ت كه ژماره‌یێک كورد له ناوچه‌كه‌دا بوونیان ھه‌یه.
سه‌رچاوه: شارپرێس
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment