غالب محه‌مه‌د: داهاتی نه‌وتی هه‌رێم 650 میلیۆن دۆلاره‌

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- ئه‌ندامێكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی كۆی هه‌نارده ‌و داهاتی نه‌وتی هه‌رێم ئاشكرا ده‌كات و ده‌ڵێت: له ‌ئێستادا هه‌رێم 650 ملیۆن دۆلاری له‌ هه‌نارده‌كردنی نه‌وت ده‌ست ده‌كه‌وێت و له‌گه‌ڵ پاره‌كه‌ی به‌غدا ده‌توانێت مانگانه‌ مووچه‌ به‌بێ پاشه‌كه‌وت دابه‌ش بكات.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، د. غالب محه‌مه‌د سه‌رۆكی لیژنه‌ی پیشه‌سازی و وزه ‌و سه‌رچاوه‌ سروشتییه‌كان له ‌ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی به ‌SNNی راگه‌یاند: هه‌رێمی كوردستان ڕۆژانه‌ 370 بۆ 380 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت به‌رهه‌م ده‌هێنێت و 70 هه‌زاری به‌رمیلیش ده‌دات به ‌هه‌ر دوو پاڵاوتگه‌ی بازیان و كه‌ڵه‌ک به‌ڵام داهاتی نه‌وتی ناوخۆ دیار نییه‌، له ‌كاتێكدا به‌رهه‌مه‌ نه‌وتییه‌كانیش به‌ بازرگانی به‌ خه‌ڵک ده‌فرۆشرێته‌وه‌.

ناوبراو وتیشی: "ئه‌گه‌ر ته‌نیا 370 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی هه‌رێم ئه‌ژمار بكه‌ین، داهاته‌كه‌ی له ‌مانگێكدا ده‌گاته‌ 650 ملیۆن دۆلار، سه‌رباری داهاتی ناوخۆیی كه‌ نزیكه‌ی 100 ملیار دیناره‌".

غالب محه‌مه‌د ده‌شڵێت: هه‌رچه‌نده‌ حكوومه‌تی هه‌رێم بڕێک له ‌پاشه‌كه‌وتی مووچه‌ی كه‌م كردۆته‌وه‌ به‌ڵام دابه‌ش كردنی مووچه‌ی كردوووه‌ به‌ 45 ڕۆژ جارێک ئه‌مه‌ش وه‌ک ئه‌وه‌ وایه‌ كه‌ پاشه‌كه‌وتی كردبێت، له‌ كاتێكدا له ‌ئێستادا به‌داهاتی نه‌وت و ئه‌و 317 ملیار دیناره‌ی له ‌به‌غداوه‌ دێت، حكوومه‌تی هه‌رێم ده‌توانێت مووچه‌ به‌بێ پاشه‌كه‌وت و هه‌موو 30 ڕۆژ جارێک دابه‌ش بكات به‌ڵام كێشه‌كه‌ له‌وه‌دایه‌ داهاتی نه‌وت شه‌فاف نییه‌.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 16823

Your Comment

You are replying to: .
captcha