کوردپرێس:
قادر ڕه‌زگه‌یى بڕیارده‌ری لیژنه‌ی ناوخۆ و ئاسایش و ئه‌نجومه‌نه خۆجێییه‌كان له‌په‌رله‌مانی كوردستان ڕایگه‌یاند، "ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ له‌هه‌ولێر ڕووی دا جاری یه‌كه‌م نییه و چه‌ند جارێك شاره‌كه ڕووبه‌ڕووی مه‌ترسی تیرۆرستی بوه‌ته‌وه، دووباره‌بوونه‌وه‌ی ئه‌و كاره تیرۆرستیانه‌ش له‌شارێكی گرنگی وه‌ك هه‌ولێر مه‌ترسییه بۆسه‌ر ئاسایشی تاك و ئاسایشی گشتیی هاووڵاتییانی هه‌رێم".
قادر ڕه‌زگه‌یى باسی له‌وه‌ش كرد، "لیژنه‌كه‌یان چاوه‌ڕێی ده‌ره‌نجامی ئه‌و لیژنه‌یه‌ن كه بۆ لێكۆڵینه‌وه له‌كرده‌وه تیرۆرستییه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی هه‌ولێر پێكهێندراوه، بۆیه گه‌ر ئه‌نجامه‌كانی لێكۆڵینه‌وه واقیعی نه‌بوون، ئێمه وه‌ك لیژنه‌ی ناوخۆ بانگهێشتی وه‌زیری ناوخۆ ده‌كه‌ن، هه‌رچه‌نده له‌ئێستاشدا پێویسته وه‌زیری ناوخۆ بانگهێشتبكرێت، ئه‌وه‌ش بابه‌تێكه لیژنه‌كه‌مان تاوتوێی ده‌كات".
قادر ڕه‌زگه‌یی باسی له‌كارنامه‌ی داهاتووی لیژنه‌ی ناوخۆ كرد، كه پرسی بانگهێشتكردنی وه‌زیری ناوخۆ یه‌كێكه له‌كارنامه‌كان، بۆ قسه‌كردنی لیژنه‌كه‌یان‌و وه‌زیر له‌باره‌ی هێرشه تیرۆرستییه‌كه‌ی سه‌ر باڵه‌خانه‌ی پارێزگای هه‌ولێر.
بڕیارده‌ری لیژنه‌ی ناوخۆ و ئاسایش ده‌شڵێت، "به‌ده‌ر له‌وه‌زاره‌تی ناوخۆ ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمیش په‌یوه‌ندیداره به‌و ڕووداوه‌ی ئه‌مڕۆوه، به‌ڵام هیچ ده‌قێكی یاسایی نییه ئێمه پابه‌ند بكات به‌لێكۆڵینه‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌نجومه‌نی ئاسایش، چوونكه ئه‌و ئه‌نجومه‌نه راسته‌وخۆ به‌سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمه‌وه به‌سترابوه‌وه به‌ر له‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌كانی سه‌رۆكی هه‌رێم دابه‌ش بكرێت".
Your Comment