به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، پێشنیوه‌ڕۆی ڕۆژی دووشه‌ممه 23/7/2018 نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان پێشوازی له كین گرۆس، كونسووڵی پێشوو و ستیڤ ڤاگن، كونسووڵی نوێی ئه‌مه‌ریكا له هه‌رێمی كوردستان و شاندێكی یاوه‌ریان كرد.
له دیدارێكدا باس له په‌یوه‌ندییه‌كانى هه‌رێمی كوردستان و ئه‌مه‌ریكا كرا و كین گرۆس سوپاسی هاوكاری و ئاسانكارییه‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی كرد بۆ كار و چالاكییه‌كانی له ماوه‌ی دوو ساڵی ڕابردووی كاركردنیدا و هیوای خواست ئه‌م ئاسانكاری و هاریكارییانه بۆ به‌ڕێز کونسووڵی نوێ به‌رده‌وام بێت.
شاندی میوان هیوای خواست په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و ئه‌مه‌ریكا له هه‌موو بواره‌كاندا په‌ره‌ی زیاتری پێ بدرێت و ئاماده‌ییی خۆیان ده‌ربڕی كه له ئێستا و داهاتوودا پشتگیرى له پرۆسه‌ی سیاسیی عێراق و هه‌رێمی كوردستان بكه‌ن.
لای خۆیه‌وه سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان هیوای سه‌ركه‌وتنی بۆ كین گرۆس له ئه‌ركی نوێیدا خواست و كار و ئه‌ركه‌كانیشی له ماوه‌ی كاركردنیدا له هه‌رێمی كوردستان به‌رز نرخاند به‌تایبه‌تی كه كاتێكی سه‌خت بوو و هه‌روه‌ها دووپاتی كرده‌وه هه‌رێمی كوردستان له بره‌ودان به په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا له هه‌موو بواره‌كاندا به‌رده‌وام ده‌بێت و هاوكاری و ئاسانكاریی داموده‌زگاكانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانیشی بۆ به‌ڕێز کونسووڵی نوێ نیشان دا.
تاوتوێ كردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌ولێر- به‌غدا و ڕووداوه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی باشووری عێراق و بارودۆخی ناوخۆی هه‌رێمی كوردستان لایه‌نێكی دیكه‌ی دیداره‌كه بوو.
سه‌رچاوه: ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموکراتی کوردستان
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment