کوردپرێس:
ڕۆژنامەی شەرقولئەوسەت لە ڕاپۆرتێكدا نووسیویەتی، لێكەیشتن لەگەڵ عەبادی كراوە تا بێتە نێو ئەو هاوپەیمانییەی فەتح پێکی دەهێنێت و ببێتە یەكێك لە كاندیدەكان بۆ وەرگرتنەوەی پۆستی سەرۆك وەزیران، وێڕای هادی عامری، كە كاندیدێكی ترە، ڕەنگە چەند كاندیدێكی تریش لەو بارەیەوە گفتوگۆیان لەگەڵ كرابێت، بەڵام گەر عەبادی چوونە نێو كوتلەكە ڕەت بكاتەوە، ئەوا هاوپەیمانییەكەی هەڕەشەی لەسەر دروست دەبێت و ڕەنگە لانی كەم 28 پەرلەمانتاری نەسر واز بهێنن و بچنە پاڵ گەورەترین كوتلە.
بەپێی ڕاپۆرتەكە، هاوپەیمانیی فەتح لە ئێستادا گەورەترین كوتلەیە لە بری هاوپەیمانیی سائیرون، كە براوەی یەكەمی هەڵبژاردنی پەرلەمانی بوو، ئاماژە بەو هەڕەشانەش دەكات، كە لەسەر هاوپەیمانیی نەسر بەسەرۆكایەتیی عەبادی هەن سەبارەت بە وازهێنانی 28 پەرلەمانتاری هاوپەیمانییەكە.
كوتلەی فەتح نەك سائیرون لەئێستادا گەورەترین كوتلەیە، بە تایبەت دوای ئەوەی زۆرێك لە كوتلەكان و پەرلەمانتتاران پەیوەندییان پێوە كردووە و بەو هۆیەوە لەمڕۆدا 60 كوسیی هەیە، لەكاتێكدا سائیرون تەنیا 45 كورسیی بۆ ماوەتەوە.
بەپێی ڕۆژنامەكە، دەوڵەتی یاسا لەگەڵ فەتح لە چوارچێوەی لێكتێگەیشتنەكانی ئێستا، بە هەمان شێوە كوتلە كوردییەكان، كە گفتوگۆیان لەگەڵدا كراوە، هەوڵ دەدرێت سائیرون-یش بخرێتە ئەو چوارچێوەیەوەیە، چوونكە دەبێت لە پێكهاتەی گەورەترین كوتلەدا هەبێت، چەند لایەنێكی سوننەكانیش لێگەیشتنی تەواوەتییان لەگەڵدا كراوە.
*لە تۆڕی هەواڵی "خەڵک" وەرگیراوە
Your Comment