عوسمانی حاجی مه‌حموود ده‌ستی له‌کار کێشایه‌وه‌

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- عوسمانى حاجى مه‌حموود ئه‌ندامى خانه‌ى ڕاپه‌ڕاندنی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان ده‌ست له‌کارکێشانه‌وه‌ى خۆى له‌و حیزبه‌ ڕاگه‌یاند.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، عوسمانی حاجی مه‌حموود ڕای‌گه‌یاندوووه‌: ده‌ستى له‌ ئه‌ندامیه‌تى خانه‌ى ڕاپه‌ڕاندن و ئه‌ندامیه‌تى گۆڕان کشاندوووه‌ته‌وه به ‌بێ ئه‌وه‌ى هۆکارى ده‌ست له‌کارکێشانه‌وه‌که‌ى ئاشکرا بکات.

ناوبراو ئاماژه‌ى به‌وه‌ش کردوووه‌ هه‌رچه‌نده‌ ئه‌و ده‌ستى له‌ بزووتنه‌وه‌که‌ کێشاندوووه‌ته‌وه به‌ڵام له‌ هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى کوردستاندا پشتیوانى له‌ گۆڕان ده‌کات.

عوسمانى حاجى مه‌حموود باسى له‌وه‌ش کردوووه‌: به‌كارهێنانی ناوی نه‌وشیروان مسته‌فا به‌ ڕه‌وا نابینێت له‌لایه‌ن هه‌ندێک كه‌سه‌وه‌ كه‌ خۆیان داوه‌ته‌ پاڵ ناوی نه‌وشیروان مسته‌فا و هێرش ده‌كه‌نه‌ سه‌ر كه‌س و لایه‌نی دیکه‌.

ده‌ستله‌کارکێشانه‌وه‌ى ئه‌و ئه‌ندامه‌ى خانه‌ى ڕاپه‌ڕاندن که‌ له‌ هه‌ڵبژادنى خانه‌ى ڕاپه‌راندندا زۆرترین ده‌نگى به‌ده‌ستهێنا، دواى زیادبوونى کێشه‌ ناوخۆیییه‌کانى گۆڕان دێت له‌سه‌ر پرسه‌کانى دارایی و به‌ڕێوه‌بردنى میدیاى گۆڕان.

سه‌رچاوه‌: ئێن ئاڕتی

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 16803

Your Comment

You are replying to: .
captcha