ئەگەری هەیە هەڵبژاردنی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان لە کاتی دیاری کراودا بەڕێوە نەچێت

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- نوێنەری پێشووی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند: گومان دەکەم لەوەی کە هەڵبژادرنی پەرلەمانی کوردستان لە کاتی دیاری کراوی خۆیدا واتا لە مانگی ئەیلوول بەڕێوە بچێت.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ماجید شەنگالی لە لاپەڕەی تایبەتی خۆیدا لە فەیسبووک بڵاوی دەکاتەوە: بەگوێرەی زانیارییەکان زۆرینەی پارتە سیاسییەکان لەوان ئۆپۆزیسیۆن بە بیانووی جیاواز بۆ دواخستنی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان هەوڵ دەدەن.

ناوبراو دەنووسێت: ئەگەر هەڵبژادرن لەکاتی خۆیدا بەڕێوە نەچێت ئەوە نیاز خراپیی ئەو حیزبانەی کە حکوومەتی ئێستای هەرێم بە شکست خواردوو دەزانن دەردەکەوێت.

شەنگالی زیادی کرد: دواخستنی هەڵبژادرنی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان پیشاندەری دووهۆیی سیاسیی حیزبەکانی ئۆپۆزیسیۆنە.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 16797

Your Comment

You are replying to: .
captcha