بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ماجید شەنگالی لە لاپەڕەی تایبەتی خۆیدا لە فەیسبووک بڵاوی دەکاتەوە: بەگوێرەی زانیارییەکان زۆرینەی پارتە سیاسییەکان لەوان ئۆپۆزیسیۆن بە بیانووی جیاواز بۆ دواخستنی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان هەوڵ دەدەن.
ناوبراو دەنووسێت: ئەگەر هەڵبژادرن لەکاتی خۆیدا بەڕێوە نەچێت ئەوە نیاز خراپیی ئەو حیزبانەی کە حکوومەتی ئێستای هەرێم بە شکست خواردوو دەزانن دەردەکەوێت.
شەنگالی زیادی کرد: دواخستنی هەڵبژادرنی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان پیشاندەری دووهۆیی سیاسیی حیزبەکانی ئۆپۆزیسیۆنە.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment