به‌پێی هه‌واڵی کوردپریس، کۆمه‌ڵێک سه‌رچاوه‌ی سیاسی و سه‌رچاوه‌ی دیکه‌ی سه‌ر به ئۆپۆزیسیۆنی سووریا وتیان فڕۆکه جه‌نگییه‌کانی ڕووسیا و سووریا به چری بۆردومانی شوێنێکی ڕێکخراوی داعشیان کردوووه له باشووری ڕۆژئاوای سووریا له‌سه‌ر سنووری ئه‌رده‌ن و ئیسرائیل.
سه‌رچاوه‌کان وتیشیان: هێزه‌کانی سه‌ر به ڕێکخراوی داعش له یه‌رموک له‌سه‌ر سنووری نێوان ئه‌رده‌ن و به‌رزایییه‌کانی گۆلان به‌رپه‌رچی هێرشێکی پیاده‌ی سوپای سووریا و هاوپه‌یمانه‌کانی داوه‌ته‌وه.
جێی ئاماژه‌یه ئه‌و شوێنه کشتوکاڵییه ئێستا بۆته شوێنی شه‌ڕی سه‌ره‌کی له ناوچه‌یێکی سنووری هه‌ستیاردا و ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه‌ی هێزه‌کانی حکوومه‌تی سوریا به پشتیوانیی ڕووسیا توانییان خاکێکی زۆری باشووری ڕۆژئاوای سووریا کۆنتڕۆڵ بکه‌نه‌وه و شکست به چه‌کدارانی ئۆپۆزسیۆن بهێنن.
سوپای سوریا وتی هێرشه ئاسمانییه‌کانی سوپا بۆ سه‌ر چه‌کدارانی داعش له یه‌رموک که کۆتا شوێنه له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی ڕێکخراوی داعشدا مابێت بۆته هۆی کوژرانی ده‌یان تیرۆریست.
سه‌رچاوه‌یێکی هه‌واڵگری به ڕۆیته‌رزی وت: نزیکه‌ی 1000 بۆ 1500 چه‌کداری ڕێکخراوی داعش له‌و ناوچانه‌دا ماون سه‌ره‌ڕای هێرشه ئاسمانییه به‌رده‌وامه‌کان که ماوه‌ی 10 ڕۆژه به‌رده‌وامن و بوونه‌ته هۆی که‌وتنه‌وه‌ی زیانی ماددی و گیانی له‌و ناوچانه‌دا.
سه‌رچاوه‌یێکی دیکه که ئاگاداری ڕه‌وشه‌که‌یه ئاماژه‌ی به‌وه دا له ماوه‌ی 20 کاتژمێری ڕابردوودا چه‌کدارانی ڕێکخراوی داعش توانیویانه به لانی که‌مه‌وه 18 گوند کۆنتڕۆڵ بکه‌نه‌وه ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه‌ی چه‌کدارانی ئۆپۆزیسیۆن ئه‌و گوندانه‌یان چۆڵ کرد.
سه‌رچاوه: ده‌نگی ئه‌مریکا
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment