به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی ده‌روازه‌ی سنووریی باشماخ ڕاگه‌یه‌نراوێک بڵاو ده‌کاته‌وه و تیایدا ده‌ڵێت: له ڕۆژی 2018.01.01ه‌وه تا 2018.06.30 له ڕێگه‌ی ده‌روازه‌که‌وه ٤٤٠٨ تانکه‌ر سووته‌مه‌نی ھاورده‌ی هه‌رێمی کوردستان کراون و له تاقیگه‌ی خاڵی سنووریی باشماخ پشکنینیان بۆ کراوه.
ھه‌روه‌ھا ده‌ڵێت: له‌و ژماره‌یه ٦٦٨ تانکه‌ریان گاز بوون به‌ڵام ٣٩ تانکه‌ریان نه‌گونجاو بوون و ڕێگه نه‌دراوه بێنه کوردستانه‌وه و هه‌روه‌ها ١١ تانکه‌ر نه‌وت ھێنراوه که هه‌مووی گونجاو بوون بۆ به‌کارھێنان.
له ڕاگه‌یه‌نراوه‌که‌دا ئاماژه به‌وه‌ش کراوه: له‌و 6 مانگه‌دا ٣٧٢٩ تانکه‌ر به‌نزین له ئێرانه‌وه ھاورده‌ی هه‌رێمی کوردستان کراون که ٣٦٨٢ تانکه‌ریان گونجاو بوون و ٤٧ تانکه‌ریان به‌هۆی نه‌گونجاوی ڕێگه نه‌دراوه بێنه کوردستانه‌وه.
ده‌روازه‌ی سنووریی باشماخ یه‌کێکه له خاڵه ڕه‌سمییه‌کانی نێوان ھه‌رێمی کوردستان و ئێران و لێیه‌وه ھه‌زاران تۆن ماده‌ی جیاواز ھاورده و ھه‌نارده ده‌کرێت.
سه‌رچاوه: خه‌ڵک
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment