ڕۆژنامه‌یێكی به‌ریتانی: خۆپیشاندانه‌كانی عێراق مه‌ترسیدارن و بۆنی كوده‌تای لێدێت

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- ڕۆژنامه‌ی فاینانشاڵ تایمزی به‌ریتانی له‌ ڕاپۆرتێكدا دووپاتی كرده‌وه‌ ئه‌وه‌ی ئێستا له‌ عێراق ده‌گوزه‌رێت دۆخێكی مه‌ترسیداره‌ و تا سیسته‌می تایفه‌گه‌ری له‌ناو نه‌برێت دانامركێته‌وه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئه‌و ڕۆژنامه‌ به‌ریتانییه‌ ئاماژه‌ی به‌وه‌ داوه‌ "له‌ ماوه‌ی چه‌ند ساڵی ڕابردوودا خۆپیشاندانه‌كانی ئه‌م چه‌ند ڕۆژه‌ مه‌ترسیدارترین ناڕه‌زایی بوووه‌ كه‌ شه‌قامی عێراقی ته‌نیوه‌ و دوور نییه‌ ببێته‌ هه‌وێنه‌ كووده‌تایێكی سه‌رانسه‌ری."

ڕۆژنامه‌ به‌ریتانییه‌كه‌ له‌ ڕاپۆرته‌كه‌یدا نووسیویه‌تی: خۆپیشاندانه‌كانی ئه‌مدواییه‌ ئاماژه‌یێكن بۆ ئه‌و درزه‌ گه‌وره‌یه‌ی كه‌ له‌ نێوان ده‌سه‌ڵاتداران و خه‌ڵكی عێراقدا هه‌یه‌.

ڕۆژنامه‌که‌ ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردوووه‌: "وه‌رزی هاوین له‌ عێراق وه‌رزێكی له‌باره‌ بۆ سازكردنی خۆپیشاندان، له ‌كاتێكیشدا خه‌ڵكی عێراق له‌و وه‌رزه‌دا و له‌ژێر به‌رزی پله‌كانی گه‌رما ڕووبه‌ڕووی كه‌می ئاو و كاره‌با بوونه‌ته‌وه‌، خۆپیشانده‌ران به ‌ڕووی ده‌سه‌ڵاتداراندا هه‌ڵده‌شاخێن و به‌وه‌ تۆمه‌تباریان ده‌كه‌ن كه‌ سه‌روه‌تی گشتیی ده‌وڵه‌ت له‌ گیرفانی خۆیان به‌هه‌ده‌ر ده‌ده‌ن، به‌ڵێنه‌كانیان جێبه‌جێ ناكه‌ن، له‌ ماوه‌ی 15 ساڵی ڕابردوودا له‌ بونیادنانی ده‌وڵه‌ت شكستیان هێناوه‌‌ و ئه‌و به‌ڵێنانه‌ جێبه‌جێ ناكه‌ن كه‌ بانگه‌شه‌ی دیموكراتییه‌ت و گه‌شه‌پێدانی پێ ده‌كه‌ن."

ئه‌و ڕۆژنامه‌یه‌ نووسیویه‌تی: "وێڕای ئه‌وه‌ی راگه‌یاندنی سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر داعشدا هیوای ترووسكاییێكی به‌ خه‌ڵكی عێراق به‌خشییه‌وه‌ به‌ڵام دواتر خه‌ڵكی ئه‌و وڵاته‌ تێبینیی كار و خزمه‌تگوزارییه‌كانی حكوومه‌تی عێراقی كرد كه‌ هیچ هه‌نگاوێكی به‌ره‌و چاكسازی و كه‌مكردنه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی و نه‌هێشتنی بێكاری و باش كردنی خزمه‌تگوزاری نه‌ناوه‌ كه‌ دووباره‌ بوووه‌ته‌وه‌ ژینگه‌یێكی له‌بار بۆ سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی تیرۆر."

له‌ به‌شێكی دیكه‌ی راپۆرته‌كه‌دا هاتوووه‌ حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق په‌نای بۆ هه‌ندێ تاكتیكی دیكه‌ی نوێ بردوووه‌ بۆ ره‌فتاركردن له‌گه‌ڵ خۆپیشاندانه‌كان و چه‌ند به‌ڵێنێكی دیكه‌ی بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی به‌ خۆپیشانده‌رانی دا به‌ڵام دوای رووخانی رژێمی سه‌دام خه‌ڵكی عێراق ئاره‌زووی گوێگرتن له‌و به‌ڵێنانه‌ ناكات چوونكه‌ زۆربه‌یان هیچ ئومێدێكیان به‌ سیسته‌می سیاسیی عێراقێكی تایفی نه‌ماوه‌‌، له‌ كاتێكدا بژارده‌ی سه‌ره‌كی له‌ عێراق له‌سه‌ر بنه‌مای پشكپشكێنه‌ی سیاسی دابه‌ش كراوه‌، به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ كارامه‌یی و چالاكییێک پێشكه‌ش به‌ گه‌له‌‌كه‌یان بكه‌ن بۆیه‌ خه‌ڵكیش وا بیر ده‌كاته‌وه‌ به‌ ڕووخاندنی ئه‌و ڕژێمه‌ی ئێستا له‌ به‌غدا هه‌یه‌ سه‌رجه‌م كێشه‌كانیان چاره‌سه‌ر ده‌كرێن.

سه‌رچاوه‌: K24

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 16779

Your Comment

You are replying to: .
captcha