وته‌بێژی حه‌شدی شه‌عبی: مه‌ترسیی داعش له‌سه‌ر خورماتوو و ناوچه‌کانی دیکه‌ نه‌ماوه‌

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- وته‌بێژی حه‌شدی شه‌عبی له‌ خورماتوو ڕای‌ده‌گه‌یێنێت: جموجۆڵی داعش كه‌می كردوووه‌ و هیچ مه‌ترسییێكی ئه‌و ڕێكخراوه‌ له‌سه‌ر خورماتوو و ناوچه‌كانی دیكه‌ نه‌ماوه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، سه‌ید عه‌لی هاشمی وته‌بێژی حه‌شدی شه‌عبی له‌ خورماتوو وتی: "له ‌دوای ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی ئه‌مدواییه دۆخی ئه‌منیی خورماتوو و ئه‌و ناوچانه‌شی پێشتر مه‌ترسی له‌سه‌ر بوو ئارامه ‌و هیچ جموجۆڵێكی داعش نه‌ماوه‌ له‌و ناوچانه‌".

ناوبراو ڕاشی‌گه‌یاند: ئۆپه‌راسیۆنه‌كان به‌ دوو قۆناغ ئه‌نجام درا؛ قۆناغی یه‌كه‌م له‌ نه‌ینه‌وا بوو و قۆناغی دووه‌میش له‌ خورماتوو و سه‌رجه‌م ئه‌و مه‌ترسییانه‌ی هه‌بوون بۆ دووباره‌ خۆڕیكخستنه‌وه‌ی چه‌كدارانی داعش له ‌ناوچه‌كه‌ له‌ناو بران.

عه‌لی هاشمی وتیشی: له‌ ئێستادا ڕێگه‌ی که‌رکووک تاوه‌كوو به‌غدا له ‌ژێر كۆنترۆڵی هێزه‌ ئه‌منییه‌كاندایه ‌و هیچ مه‌ترسییێک نییه‌.

وته‌بێژی حه‌شدی شه‌عبی له‌ خورماتوو له‌باره‌ی دۆخی خورماتوو دڵنیایی دا له‌وه‌ی دوو ڕۆژه‌ ئه‌و ناوچه‌یه‌ هیچ حاڵه‌تێكی نائاسایی تیایدا ڕووی نه‌داوه ‌و دۆخه‌كه‌ له‌ژێر كۆنترۆڵی هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی و سوپای عێراقدایه‌.

سه‌رچاوه‌: ڕادیۆ نه‌وا

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 16776

Your Comment

You are replying to: .
captcha