به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، مه‌حموود عوسمان سیاسه‌تمه‌داری كورد و ئه‌ندامی خولی پێشووتری ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق سه‌باره‌ت به‌وه‌ی تا چه‌ند پێویسته كورد بۆ به‌ده‌ستهێنانی داواكارییه‌كانی به یه‌ک تیم بچێته به‌غدا وتی: "ئه‌گه‌ر لایه‌نه‌كان پێش ئه‌وه‌ی بچنه به‌غدا به یه‌كگرتوویی له كوردستان رێككه‌وتن له‌سه‌ر داواكارییه‌كان بكه‌ن زۆر باشتر ده‌بێت به‌ڵام مه‌رجیش نییه پێكه‌وه و به هاوبه‌شی بچنه به‌غدا و به‌پێی ئه‌زمون ده‌ركه‌وتوووه بیانه‌وێت یان نا كاتێک له به‌غدا كێشه‌یێک ساز ده‌بێت ئه‌و لایه‌نانه هاوهه‌ڵوێست ده‌بن".
ناوبراو جه‌ختیشی كرده‌وه: ئه‌گه‌ر له به‌غدا به‌شێک له حزبه كوردستانییه‌كان بچنه ده‌سه‌ڵات و به‌شێكی‌تریشیان له ئۆپۆزسیۆنیش بن ئه‌وه‌ش هه‌ر كێشه دروست ناكات، به مه‌رجێک كێشه و داواكارییه نه‌ته‌وه‌یییه‌كان بخه‌نه پێش ململانێی حزبایه‌تی خۆیان و خه‌ڵک باجی ئه‌و ناكۆكییه نه‌دات.
سه‌باره‌ت به‌وه له نێوان نووری مالیكی و حه‌یده‌ر عه‌بادی یان هه‌ر كه‌سێكی‌تر، كه له هه‌وڵی وه‌رگرتنی پۆستی سه‌رۆكی حكوومه‌تی داهاتووی عێراقه و پێویسته كورد متمانه به كامیان ببه‌خشێت، مه‌حموود عوسمان وتی: "مالیكی و عه‌بادی پێشتر تاقی كراونه‌ته‌وه و پێویست ناكات جارێكی‌تر كورد تاقیان بكاته‌وه و ئه‌گه‌ر كه‌سێكی نوێ كاندیدی ئه‌و پۆسته بێت باشتره".
سه‌رچاوه: ڕادیۆ نه‌وا
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment