سوپای ئەمریكا بنكە سەربازییەكەی لەسەر چیای شنگال زیاتر پەرەپێدەدات

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سوپای ئەمریكا بنكە سەربازییەكەی لەسەر چیای شنگال زیاتر پەرەپێدەدات و بەرپرسێكی یەكێتیش لەوبارەیەوە زانیاری نوێ دەخاتەڕوو، ڕاشیدەگەیەنێت: ئەمریكا لەو رێگەیەوە كۆنترۆڵی سەرجەم ناوچە سنوورییەكانی نێوان عیراق و سوریاو توركیا.

کوردپرێس:

ساڵح گەرگەری، جێگری لێپرسراوی مەڵبەندی شنگالی یەكێتی، لەو بارەیەوە ڕایگەیاند: ئەو بنكە سەربازییەی ئەمریكا كە لەسەر چیای شنگال دانراوە، ڕۆژانە كاروبارەكانی خۆیان ئەنجام دەدەن و چاودێری سەرجەم ناوچە سنوورییەكان دەكەن، ئەو بنكەیەش هێند فراوانە بە بەردەوامی فڕۆكەی سەربازیی تێدا دەنیشێتەوەو بۆتە بارەگایەكی سەرەكی سوپای ئەو وڵاتە لەسەر چیاكە، لەهەوڵیشدان بۆئەوەی پانتاییەكەی فراوان بكرێت و زیاتر پەرەی پێ بدرێت.

بەرپرسەكەی یەكێتی وتیشی: لەوەتەی ئەو بنكەیە كراوەتەوە، هیچ هێزێكی شنگال ناتوانن لە ناوچەكە نزیك ببنەوەو رێگەیان پێنادرێت، ئەمریكاش لەرێگەی ئەو بنكەیەوە كۆنترۆڵی سەرجەم ناوچەكانی كردووە، بەجۆرێك لەجموجۆڵەكانی ناوچە سنورییەكانی سوریاو ڕەبیعەو توركیا ئاگادارە.

ئاشكراشی كرد، "تا ئەو بنكە سەربازییە لەسەر چیای شنگال بێت، ڕێگە بەهیچ شەڕ و ڕووبەڕووبوونەوەیێک نادرێت، هێزێكی بەرفراوانی ئەمریكاش كە لەسەر چیاكە بوونیان هەیە، تا ئێستا هیچ لایەنێك زانیاری وردی لەسەر ژمارەو قەبارەیان نییە.

*لە تۆڕی هەواڵی سلێمانی وەرگیراوە

News Code 16771

Your Comment

You are replying to: .
captcha