هێمن هه‌ورامی: ده‌مانه‌وێت له‌ بنه‌ڕه‌ته‌وه‌ کورد به‌شدار بێت له‌ پێکهێنانی حکوومه‌تی نوێی عێراقدا

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- ئه‌ندامێكی سه‌ركردایه‌تیی پارتی دیموكراتی كوردستان ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌کات که‌ ده‌یانه‌وێت كورد له‌ بنه‌ڕه‌ته‌وه‌ به‌شدار بێت له‌ پێكهێنانی حكوومه‌تی نوێی عێراق و لایه‌نه‌ سیاسییه‌كانی هه‌رێمیش به‌شدار بن له‌ گفتوگۆكاندا و ده‌شڵێت: نامانه‌وێت هاوپه‌یمانێتییێكی گه‌وره‌ی شیعه‌ دروست ببێت و سه‌رۆک وه‌زیرانێک بسه‌پێنرێت.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، هێمن هه‌ورامی ڕای‌گه‌یاند: ئه‌و به‌رنامه‌یه‌ی ئاماده‌یان كردوووه‌ پڕۆسه‌یێكی نیشتیمانییه‌ و په‌یوه‌ندیی به‌ پرسه‌ سه‌ره‌كییه‌كانی هه‌رێمی كوردستانه‌وه‌ هه‌یه‌ و ده‌یانه‌وێت ئاینده‌ی په‌یوه‌ندیی هه‌رێم و به‌غدا و سازانی سیاسی به‌ جۆرێک بێت هیچ پرسێک به ‌بێ كورد تێنه‌په‌ڕێندرێت و كورد هاوبه‌شی راسته‌قینه‌ بێت له‌ بڕیاری سیاسی و ئابووری و ئه‌منی و سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌دا.

ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد: "پێمان باشتره‌ لایه‌نه‌كانی دیكه‌ی هه‌رێم رای خۆیان بده‌ن و به‌شدار بن له‌ داڕشتنی ئه‌و به‌رنامه‌یه‌ی كه‌ ئاماده‌ی ده‌كه‌ین، ده‌مانه‌وێت هاوكێشه‌كه‌ له‌ به‌غدا پێچه‌وانه‌ بكه‌ینه‌وه و كورد له‌ داڕشتنه‌وه‌ و دووباره‌ ئه‌و پڕۆسه‌یه‌ی له‌ به‌غدا هه‌یه‌ به‌شدار بێت".

هێمن هه‌ورامی ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو: "نامانه‌وێت هاوپه‌یمانێتییێكی گه‌وره‌ی شیعه‌ دروست ببێت و سه‌رۆک وه‌زیرانێک له‌ عێراق بسه‌پێنرێت".

سه‌رچاوه‌: خه‌ندان

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 16769

Your Comment

You are replying to: .
captcha