بەپێی هەواڵی کوردپرێس، بەهێزی بوومەلەرزەکەی تازەئاوای کرماشان وایکردووە لە شارەکانی دیکەی پارێزگاکەش بوومەلەرزە رووبدات و ئێستا بەشێکی زۆر لە خەڵکی رۆژئاوای پارێزگای کرماشان لە دەرەوەی ماڵەکانیانن.
قایمقامی تازئاوای کرماشان رایگەیاند: "تاوەکوو ئێستا بەهوۆی بوومەلەرزەکەوە 15 کەس برینداربوون و چەندین خانوو لەو ناوچانەی کە خانووەکانیان کۆنن رووخاون".
هەروەها پارێزگاری کرماشان گوتی، بەهۆی بوومەلەرزەکەی کرماشان، پارێزگاکانی ئیلام، سنە و هەمەدانیش هەستیان بە بوومەلەرزەکردووە".
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment