عه‌بادی وه‌ڵامی داواكاریی خۆپیشانده‌ران ده‌داته‌وه‌

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی حه‌یده‌ر عه‌بادی، سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق بڵاوی كرده‌وه‌، سه‌رۆک وه‌زیران به‌ 19 بڕیار وه‌ڵامی داواكاریی خۆپیشانده‌رانی پارێزگای موسه‌نا ده‌داته‌وه‌ و دووپاتیشی ده‌كاته‌وه‌، حكوومه‌ت به‌رپرسیاره‌ له‌ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی داواكانی خۆپیشانده‌ران.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لە راگه‌یێندراوه‌كه‌دا، عه‌بادی به‌ سه‌رۆک هۆزه‌كانی پارێزگای موسه‌نای راگه‌یاندووه‌، خزمه‌تگوزاری و سه‌قامگیری، به‌ شێوه‌یێكی هاوته‌ریب له‌گه‌ڵ یه‌ک ده‌ڕۆن، بۆیه‌ هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ هێزه‌ ئه‌منییه‌كان، كارێكی گرنگه‌ بۆ پاراستنی وڵات.

عه‌بادی ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه‌، كه‌ له‌ شه‌ڕی دژی داعش سه‌ركه‌وتوون و به‌ره‌و دابین كردنی خزمه‌تگوزاری و بیناتنان و ئاوه‌دان كردنه‌وه‌ هه‌نگاو ده‌نێن، هه‌ماهه‌نگی نێوان حكوومه‌تی ناوه‌ند له‌گه‌ڵ حكوومه‌ته‌ خۆجێیه‌كان، هۆزه‌كان، هاووڵاتیان و دامه‌زراوه‌ و رێكخراوه‌كانیش به‌ پێویست زانی، بۆ ئه‌وه‌ی خزمه‌تگوزاری زیاتر پێشكه‌ش بكه‌ن.

به‌ گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌، عه‌بادی ئه‌م بڕیارانه‌ی تایبه‌ت به‌ پارێزگای موسه‌نا ده‌ركردووه‌:

1- كردنه‌وه‌ی ده‌رگای دامه‌زراندن و جێكردنه‌وه‌ی پله‌ی وه‌زیفی له‌سه‌ر میلاكی پارێزگاكه‌، بۆ هاووڵاتییانی موسه‌نا.

2- راسپاردنی وه‌زاره‌تی دارایی بۆ دابین كردنی بودجه‌ی پێویست.

3- پێداچوونه‌وه‌ به‌ پرۆژه‌كانی گه‌شه‌پێدانی هه‌رێمه‌كان.

4- چاوخشاندنه‌وه‌ی پێویست به‌ پرۆژه‌ی وه‌زاره‌ته‌كان.

5- هه‌ڵسه‌نگاندن و سه‌ردانی كردنی پرۆژه‌ی ئاوی سه‌ماوه‌، بۆ ئه‌وه‌ی دووباره‌ ده‌ست به‌كار بێته‌وه‌.

6- هه‌ڵسه‌نگاندنی پرۆژه‌ی پرد و رێگاوبانه‌كان و هه‌ڵگرتنه‌وه‌ی پاشماوه‌ و خۆڵ و خاشاكی شاره‌كه‌.

7- كردنه‌وه‌ی رێگه‌ داخراوه‌كانی شاره‌كه‌ و بنیاتنانی ده‌روازه‌ی نوێ بۆ ئاسانكاری هاتووچۆ بۆ ناو شاری سه‌ماوه‌ی سه‌نته‌ری پارێزگای موسه‌نا.

8- چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی پردی ده‌راجی كۆنكریتی.

9- چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی تایبه‌ت به‌ په‌رۆژه‌ی ئاوی سه‌وز له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌ته‌كانی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌، شاره‌وانی و پلاندانان.

10- ته‌واوكردنی پرۆسه‌ی ئاوی قه‌زای ره‌میسه‌ و سه‌رفكردنی پێشینه‌كانی.

11- ته‌واوركردنی بودجه‌ی فه‌رمانگه‌ی ته‌ندرووستی موسه‌نا، بۆ دابین كردنی ده‌رمان و پێداویستییه ته‌ندرووستییه‌كان و لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ هۆكاره‌كانی دواكه‌وتنی پرۆژه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی ئه‌ڵمانی، كه‌ به‌ رێژه‌ی 30%ی ته‌واو بووه‌.

12- گرتنه‌به‌ری رێوشوێنی پێویست، بۆ دواخستنی وه‌رگرتنه‌وه‌ی قه‌رزی پێشینه‌ی كشتوكاڵی له‌ جووتیارانی پارێزگاكه‌.

13- پێدانی پشكی ئاوی پارێزگاكه‌ له‌ رووباری فورات و رووباری حیلله‌ش بۆ ئاوی خواردنه‌وه‌ و ئاودانی كشتوكاڵ.

14- دابین كردنی بودجه‌ی پێویست بۆ پرۆشه‌ی ئاوی "تعزیز".

15- ئاماده‌كردنی راپۆرتێک له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی كاره‌با، بۆ ئاماژه‌كردن به‌و كه‌لوپه‌لانه‌ی پێویستییانه‌ بۆ دابین كردنی كاره‌با و لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ كه‌م كردنه‌وه‌ی ڤۆڵتیه‌ی كاره‌بای نیشتمانی له‌ هه‌ندێک شوێن.

16- دابین كردنی پشكی بڕیارلێدراو له‌ بودجه‌ی چاودێری كۆمه‌ڵایه‌تی پارێزگاكه‌ و كاركردن له‌سه‌ر ستراتیژیه‌تێک بۆ كه‌م كردنه‌وه‌ی رێژه‌ی هه‌ژاری.

17- كاركردنی به‌ په‌له له‌سه‌ر به‌ستنه‌وه‌ی خزمه‌تگوزارییه‌ سه‌ره‌تاییه‌كان بۆ شوققه‌كانی نیشته‌جێبوون له‌ ره‌میسه‌ و ئوم عه‌سافیر.

18- دابین كردنی پێداویستییه‌كانی وێستگه‌ی وزه‌ بۆ دابین كردنی كاره‌با بۆ ناحیه‌ی هیلال.

19- ئاماده‌كردنی ده‌رخسته‌یێک بۆ قیڕتاوكردنی رێگه‌كانی قه‌زای ره‌میسه‌ و جێبه‌جێ كردنی بڕیاری ژماره‌ 52ی تایبه‌ت به‌ كرێ.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 16759

Your Comment

You are replying to: .
captcha