بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لە راگه‌یێندراوه‌كه‌دا، عه‌بادی به سه‌رۆک هۆزه‌كانی پارێزگای موسه‌نای راگه‌یاندووه، خزمه‌تگوزاری و سه‌قامگیری، به شێوه‌یێكی هاوته‌ریب له‌گه‌ڵ یه‌ک ده‌ڕۆن، بۆیه هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ هێزه ئه‌منییه‌كان، كارێكی گرنگه بۆ پاراستنی وڵات.
عه‌بادی ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه، كه له شه‌ڕی دژی داعش سه‌ركه‌وتوون و به‌ره‌و دابین كردنی خزمه‌تگوزاری و بیناتنان و ئاوه‌دان كردنه‌وه هه‌نگاو ده‌نێن، هه‌ماهه‌نگی نێوان حكوومه‌تی ناوه‌ند له‌گه‌ڵ حكوومه‌ته خۆجێیه‌كان، هۆزه‌كان، هاووڵاتیان و دامه‌زراوه و رێكخراوه‌كانیش به پێویست زانی، بۆ ئه‌وه‌ی خزمه‌تگوزاری زیاتر پێشكه‌ش بكه‌ن.
به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه، عه‌بادی ئه‌م بڕیارانه‌ی تایبه‌ت به پارێزگای موسه‌نا ده‌ركردووه:
1- كردنه‌وه‌ی ده‌رگای دامه‌زراندن و جێكردنه‌وه‌ی پله‌ی وه‌زیفی له‌سه‌ر میلاكی پارێزگاكه، بۆ هاووڵاتییانی موسه‌نا.
2- راسپاردنی وه‌زاره‌تی دارایی بۆ دابین كردنی بودجه‌ی پێویست.
3- پێداچوونه‌وه به پرۆژه‌كانی گه‌شه‌پێدانی هه‌رێمه‌كان.
4- چاوخشاندنه‌وه‌ی پێویست به پرۆژه‌ی وه‌زاره‌ته‌كان.
5- هه‌ڵسه‌نگاندن و سه‌ردانی كردنی پرۆژه‌ی ئاوی سه‌ماوه، بۆ ئه‌وه‌ی دووباره ده‌ست به‌كار بێته‌وه.
6- هه‌ڵسه‌نگاندنی پرۆژه‌ی پرد و رێگاوبانه‌كان و هه‌ڵگرتنه‌وه‌ی پاشماوه و خۆڵ و خاشاكی شاره‌كه.
7- كردنه‌وه‌ی رێگه داخراوه‌كانی شاره‌كه و بنیاتنانی ده‌روازه‌ی نوێ بۆ ئاسانكاری هاتووچۆ بۆ ناو شاری سه‌ماوه‌ی سه‌نته‌ری پارێزگای موسه‌نا.
8- چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی پردی ده‌راجی كۆنكریتی.
9- چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی تایبه‌ت به پهرۆژهی ئاوی سه‌وز له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌ته‌كانی ئاوه‌دانكردنه‌وه، شاره‌وانی و پلاندانان.
10- ته‌واوكردنی پرۆسه‌ی ئاوی قه‌زای ره‌میسه و سه‌رفكردنی پێشینه‌كانی.
11- تهواوركردنی بودجه‌ی فه‌رمانگه‌ی ته‌ندرووستی موسه‌نا، بۆ دابین كردنی ده‌رمان و پێداویستییه ته‌ندرووستییه‌كان و لێكۆڵینه‌وه له هۆكاره‌كانی دواكه‌وتنی پرۆژه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی ئه‌ڵمانی، كه به رێژه‌ی 30%ی ته‌واو بووه.
12- گرتنه‌به‌ری رێوشوێنی پێویست، بۆ دواخستنی وه‌رگرتنه‌وه‌ی قه‌رزی پێشینه‌ی كشتوكاڵی له جووتیارانی پارێزگاكه.
13- پێدانی پشكی ئاوی پارێزگاكه له رووباری فورات و رووباری حیللهش بۆ ئاوی خواردنه‌وه و ئاودانی كشتوكاڵ.
14- دابین كردنی بودجه‌ی پێویست بۆ پرۆشه‌ی ئاوی "تعزیز".
15- ئاماده‌كردنی راپۆرتێک له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی كاره‌با، بۆ ئاماژه‌كردن به‌و كه‌لوپه‌لانه‌ی پێویستییانه بۆ دابین كردنی كاره‌با و لێكۆڵینه‌وه له كه‌م كردنه‌وه‌ی ڤۆڵتیه‌ی كاره‌بای نیشتمانی له هه‌ندێک شوێن.
16- دابین كردنی پشكی بڕیارلێدراو له بودجه‌ی چاودێری كۆمه‌ڵایه‌تی پارێزگاكه و كاركردن له‌سه‌ر ستراتیژیه‌تێک بۆ كه‌م كردنه‌وه‌ی رێژه‌ی هه‌ژاری.
17- كاركردنی به په‌له له‌سه‌ر به‌ستنه‌وه‌ی خزمه‌تگوزارییه سه‌ره‌تاییه‌كان بۆ شوققهكانی نیشته‌جێبوون له ره‌میسه و ئوم عه‌سافیر.
18- دابین كردنی پێداویستییه‌كانی وێستگه‌ی وزه بۆ دابین كردنی كاره‌با بۆ ناحیه‌ی هیلال.
19- ئاماده‌كردنی دهرخستهیێک بۆ قیڕتاوكردنی رێگه‌كانی قه‌زای ره‌میسه و جێبه‌جێ كردنی بڕیاری ژماره 52ی تایبه‌ت به كرێ.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment