یه‌كێتی له‌سه‌ر په‌یامه‌كه‌ی موقته‌دا سه‌در دێته‌ ده‌نگ

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌سه‌ر داواكارییه‌كه‌ی موقته‌دا سه‌در بۆ راگرتنی دانووستانه‌كانی تایبه‌ت به‌ پێكهێنانی حكوومه‌تی نوێی عێراق دێته‌ ده‌نگ و به‌رپرسێكی ئه‌و حزبه‌ش هۆشداری له‌ ئاڵۆزبوونی زیاتری دۆخه‌كه‌ ده‌دات و راشیده‌گه‌یه‌نێت: تا ئێستا قه‌واره‌ براوه‌كانی هه‌ڵبژاردن به‌ فه‌رمی گفتوگۆیان ده‌ست پێنه‌كردوووه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، سه‌عدوون فه‌یلی لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ندی به‌غدای یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان به SNNی ڕاگه‌یاند: داواكارییه‌كه‌ی موقته‌دا سه‌در بۆ ڕاگرتنی دانووستانی نێوان لایه‌نه‌كان تا ئه‌وكاته‌ی داواكاریی خۆپیشانده‌ران جێبه‌جێ ده‌كرێت، كاریگه‌ری ده‌بێت له‌سه‌ر ره‌وتی دانووستانه‌كان، به‌و پێیه‌ی ناوبراو پێگه‌ و قورساییی خۆی هه‌یه‌ به‌ڵام به‌و جۆره‌ش نابێت كه‌ ببێته‌ هۆی ڕاگرتنی.

ناوبراو وتیشی: تا ئێستا دانووستان و گفتوگۆی فه‌رمی له‌ نێوان قه‌واره‌ براوه‌كانی هه‌ڵبژاردن ده‌ستی پێنه‌كردوووه ‌و چاوه‌ڕوانی ئه‌نجامی كۆتاییی هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ی 12ی 5ی ئه‌مساڵ ده‌كه‌ن.

ئه‌و به‌رپرسه‌ی یه‌كێتی سه‌باره‌ت به ‌بارودۆخی عێراقیش هۆشداری ده‌دات له‌ ئاڵۆزبوونی زیاتری دۆخه‌كه‌ و ده‌ڵێت: "له ‌ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا دۆخی عێراق ئاسایی بوونه‌وه‌ی به‌خۆوه‌ نه‌بینیوه‌ و تا دێت زیاتر ئاڵۆزییه‌كان په‌ره‌ ده‌سێنن و هیچ كام له ‌حزبه‌كانیش نه‌چوونه‌ته‌ پاڵ خۆپیشانده‌ران تا پێشڕه‌وییان بكه‌ن، به‌و هۆیه‌شه‌وه‌ خۆپیشاندان و ناڕه‌زایه‌تییه‌كان شێوه‌یێكی هه‌ڕه‌مه‌كییان وه‌رگرتوووه ‌و مه‌ترسیش ده‌كرێت ئاڵۆزییه‌كان به‌رده‌وام بن."

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 16756

Your Comment

You are replying to: .
captcha