کوردپرێس- به گوێره‌ی ئه‌و زانیارییانه‌ی له ئه‌رکانی فه‌رمانده‌ییی هێزی چه‌کداری تورکیا ده‌ست که‌وتوووه فڕۆکه‌کانی F-16ی تورکیا ناوچه‌ی کاواکلی- یونجالیی پارێزگای کوردنشینی جۆله‌مێرگ له باشووری ڕۆژهه‌ڵاتی ئه‌و وڵاته‌یان بوردومان کرد و به‌و هۆیه‌وه 3 هێزی PKK کوژران.
فڕۆکه بێفڕۆکه‌وانه‌کانی سوپای تورکیا شوێنی هێزه‌کانی PKK له ده‌وروبه‌ری پارێزگای جۆله‌مێرگیان دۆزییه‌وه و پێگه‌ی جوگرافیاییی ئه‌و شوێنه‌یان ڕاده‌ستی هێزی ئاسمانیی سوپای تورکیا کرد و فڕۆکه‌کانی ئه‌و وڵاته بوردومان کردنی شوێنه‌که‌یان ده‌ست پێ‌کرد.
هه‌واڵه‌کان باس له به‌رده‌وامیی ئۆپه‌راسیۆنی سوپای تورکیا له پارێزگای جۆله‌مێرگ دژ به PKK ده‌کات.
سه‌رچاوه: هه‌واڵده‌ریی دۆغان
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment