کۆمپانیای دی ئێن ئۆ: حکوومەتی هەرێم لە کاتی خۆیدا قەرزەکانمان خەرج دەکات

بەشی جیهان- کۆمپانیای دی ئێن ئۆ کە کۆمپانیایێکی نەوتیی نۆرڤێجییە وتوویەتی حکوومەتی هەرێم بۆ مانگی نیسانی 2018 بڕی 60 ملوێت دۆلار قەرزی کۆمپانیاکەی بۆ خەرج کردووە.

کوردپرێس: کۆمپانیای نەوتی نۆرویجیی دی ئێن ئۆ بۆ دۆزینەوە و دەرهێنانی نەوت لە دوو ناوچەی تاڤگە و پیشخاپوور لە هەرێمی کوردستان کار دەکات و وتوویەتی لە مانگی نیساندا 62 ملوێن دۆلاری لە حکوومەتی هەرێمی کوردستان وەرگرتووە.

بەپێی ڕاپۆرتەکەی ئەو کۆمپانیایە، پارەکە لە ڕێگەی فرۆشتنی نەوتی خاوی دوو کێڵگەی تاڤگە و پیشخاپوور دەست حکوومەتی هەرێم کەوتووە و قەرزی کۆمپانیاکەی لێ داوەتەوە.

کۆمپانیاکە لە ڕاپۆرتەکەی خۆیدا ئاماژەی بەوەش کردووە کە سەدا 75ی پشکی داهاتی ئەو دوو کێڵگە نەوتییە هی کۆمپانیای "دی ئێن ئۆ" یە.

کۆمپانیاکە جگە لەو بڕە پارەیە بڕی 5.41 ملوێن دۆلاریشی لە ڕێگەی سوودی فرۆشتنی نەوتی خاوی ئەو کێڵگەیەوە وەرگرتووە کە بەپێی ڕێککەوتنی نێوان کۆمپانیاکە و حکوومەتی هەرێمی کوردستان حیساباتی کۆنی کۆمپانیاکەی پێ پاکتاو کراوە.

کۆمپانیای دی ئێن ئۆ بەنیازە کێڵگەی نەوتی تاڤگە پەرە پێ بدات و لە ساڵی داهاتووەوە بە زیاد کردنی 10 بیرە نەوت، بڕی بەرهەمهێنانی نەوت لەو ناوچەیە بۆ زیاتر لە چەند قاتی ئێستا بەرز بکاتەوە.

لە 2009وە زیاتر لە 50 کۆمپانیا بەنیازی بەرهەمهێنانی نەوت هاتوونەتە کوردستان و چەند کۆمپانیای زەبەلاحی ئەمریکی وەکوو ئەکسۆن مۆبیل و شۆرڤێن گرێبەستی درێژخایەنیان لەگەڵ حکوومەتی هەرێم واژۆ کردووە. ئێستاش زیاتر چالاکیی کەرتی نەوت لە هەرێمی کوردستان لەلایەن ئەو چەند کۆمپانیاوە دەکرێت: جەنڵ ئەنەرجی، ڕۆسنەفت، غازپڕۆم، دی ئێن ئۆ و دانا غاز.

News Code 16752

Your Comment

You are replying to: .
captcha