کوردپرێس:
حەسەن ڕۆحانی سەرۆککۆماری ئێران لە کۆنفڕانسی لووتکەی نوێنەرایەتییەکانی ئێران لە وڵاتە بیانییەکان وتوویەتی گەلی ئێران ئاغا و سەروەرن و هەرگیز نۆکەریی کەسیان نەکردووە بۆیە جەنابی ترەمپ پێت دەڵێم یاری بە ئاگر مەکە.
ڕۆحانی گوتیشی: "ئێمە زۆر گەرووی بازرگانیمان بەدەستەوەیە کە گەرووی هورموز تەنها یەک لەوانەیە و ئەگەر پێویست بکات هەموو ئەو گەرووانە دادەخەین."
ناوبراو زیادی کرد: "ئێوەی ئەمریکییەکان ئیدعای پشتگیری کردنی گەلی ئێران دەخەنە ڕوو و لەو لایشەوە شەڕی دژ بە ئێران ڕادەگەیێنن. ئێوە لە سەرتاسەر ناوچەکەدا خۆتا پانەوە کردووە و خۆتان سەپاندووە. ئاگات لە دەمت بێت."
سەرکۆماری ئێران جەختی کردەوە ئیسرائیل نموونەی ئاشکرای ئاپارتایدە کەچی تا دوێنێ پێیان دەوڵت سەرمەشقە بۆ دیموکراسییەت.
ڕۆحانی ئەوەشی نەشاردەوە کە سوپای پاسدارانی ئێران ئێستا ئامێر و کەرەستەی پێشکەوتوو ونوێی سەربازیی پێیە و شەڕی نێوان ئێران و عێراق وای کردووە هێزی ئەرتەشی ئەو وڵاتە توانا و ئەزموونی زیاتر وەربگرێت.
سەرکۆماری ئێران گوتیشی: دەبێت ئەمریکا بزانێت کە شەڕی دژ بە ئێران دایکی هەموو شەڕەکانی جیهانە و ئاشتی لەگەڵ ئێرانیش دایکی ئاشتییە لە هەموو جیهان.
ڕۆحانی تیشکی خستە سەر شەڕی دژ بە داعش و گوتیشی: "ئەمریکییەکان چەک دەنێرن بۆ داعش و ئیدعا دەکەن بەرپەرچدانەوەی داعشیان کردووە بەڵام ئێمە داعشمان لە ناو برد ئیلتیزامن و هەبوونی ئێمە لە ناوچەکە لە سەر بنەمای ئیسلام و برایەتییە.
Your Comment