به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، عامر فایز ئه‌ندامێکی باڵای هاوپه‌یمانی فه‌تح به سه‌رۆکایه‌تیی هادی عامری ڕای‌گه‌یاندوووه: هاوپه‌یمانیی فه‌تح له‌گه‌ڵ هیچ مه‌رجێک نابێت که دژ به به‌رژه‌وه‌ندییه نیشتمانییه‌کان بێت وه‌ک چۆن پێشتریش ئه‌م هاوپه‌یمانییه بوونی هه‌ر پێش مه‌رجێکی بۆ پێکهێنانی فراکسیۆنی زۆرینه ڕه‌ت کردوووه‌ته‌وه.
ناوبراو ئه‌وه‌شی خستۆته‌ڕوو: ئه‌وان هاوپه‌یمانییێکی ڕوون له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌کان پێکدێنن و مه‌به‌ستیانه له ده‌سه‌ڵاتدا بن و له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌کان به هیچ جۆرێک نابنه ئۆپۆزیسیۆنی په‌رله‌مانی.
عامر فایز ئه‌وه‌شی ڕاگه‌یاندوووه: لایه‌نه کوردییه‌کان داوای گه‌ڕانه‌وه‌ی هێزه‌کانی پێشمه‌رگه ده‌که‌ن بۆ ناوچه کێشه‌له‌سه‌ره‌کان و به تایبه‌تی که‌رکووک و ئه‌و داوایه‌ش له‌لایه‌ن زۆربه‌ی هاوپه‌یمانییه سیاسییه‌کانی عێراقه‌وه ڕه‌ت ده‌کرێته‌وه.
هاوکات هاوپه‌یمانیی فه‌تح له هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراقدا توانیی ٤٧ کورسی په‌رله‌مانی به‌ده‌ست بهێنێت له دوای هاوپه‌یمانێتیی سه‌در که توانیی ٥٤ کورسی به‌ده‌ست بهێنێت.
پاش ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردنه په‌رله‌مانییه‌که‌ى ١٢ی ئایارى ئه‌مساڵ، چه‌ندین ڕاگه‌یه‌ندراو له‌سه‌ر پێکهێنانى هاوپه‌یمانێتى بۆ کۆکردنه‌وه‌ى "گه‌وره‌ترین لیست" ڕاگه‌یه‌ندران بێ ئه‌وه‌ى تا ئێستا هیچیان بگه‌نه ئه‌نجام و هه‌فتانه‌ش لایه‌نه‌کان بۆ گه‌وره‌ترین کوتله‌ی په‌رله‌مانی کۆبوونه‌وه‌ی ئاشکرا و ژێربه‌ژێر ده‌که‌ن به‌ڵام تا ئێستا کێشمه‌کێشى پێکهێنانى حکوومه‌تى داهاتووى عێراق به‌رده‌وامه.
سه‌رچاوه: ئێن ئاڕتی
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment