سوپای تورکیا ناوچه‌ی برادۆست بوردومان ده‌کات

به‌شی تورکیا- شه‌ڕ و پێكدادانى سه‌خت له ‌نێوان گه‌ریلاكانى په‌كه‌كه‌ و سوپاى توركیا له‌ سنوورى برادۆست ڕووی دا‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، له ‌کاتژمێر ٨:٠٠ی 22ی ته‌مووزه‌وه‌ شه‌ڕ و پێكدادانى سه‌خت له ‌نێوان سوپاى توركیا و گه‌ریلاكانى په‌كه‌كه‌ له‌ چیادێل له‌ برادۆست ده‌ستی پێكردوووه‌.

به‌پێی زانیارییه‌ خۆجێییه‌کان، له‌ ئێستادا فرۆكه‌ جه‌نگییه‌كانى توركیا زۆر به‌چڕى بۆردومانى ناوچه‌كانى، خه‌لیفان، كۆنه‌ر، شۆشنه، مه‌زراى شۆشنه، چیادیل، خواكورک، گه‌لى خواكورک، گه‌لى مغارى و گه‌لى ره‌ش،ده‌كه‌ن.

پێشتر سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌ركانی سوپای توركیا بڵاوی كردبوو‌ که‌ "ڕۆژی هه‌ینی و شه‌ممه‌ ئۆپه‌راسیۆنی ئاسمانییان دژی گه‌ریلاكانی پارتی كرێكارانی كوردستان (په‌كه‌كه‌) له‌ ناوچه‌ی هه‌کاری ئه‌نجام داوه‌ و کوژرانی ٨ گه‌ریلای سه‌ر به‌ هێزه‌کانی پاراستنی گه‌ل (هه‌په‌گه)‌یان ڕاگه‌یاندبوو".

ئه‌وه‌ش دوای ئه‌وه‌ دێت که‌ له‌ هاوینی 2015 شه‌ڕ و پێكدادان له‌ نێوان سوپای توركیا و گه‌ریلاكانی په‌كه‌كه‌ ده‌ستی پێكرده‌وه‌، ئه‌وه‌ش دوای دوو ساڵ له‌ ئاگربه‌ستی نێوانیان و له‌وكاته‌وه‌ فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانی‌ توركیا ده‌ستیان كردوووه‌ به‌ بۆردومانی‌ ئاسمانیی‌ بنكه‌ و باره‌گاكانی‌ په‌كه‌كه‌.

سه‌رچاوه‌: شارپرێس

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 16740

Your Comment

You are replying to: .
captcha