مالیکی ڕەخنەی توند لە لاوازیی حکوومەتی عێراق دەگرێت

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرۆکی ئیئتیلافی دەوڵەتی یاسا ڕەخنەی توند لە لاواز بوونی حکوومەتی عێراق دەگرێت و داوا لە گەنجە عێراقییەکان دەکات داواکارییەکانیان لە ڕێگای یاساییەوە پیشان بدەن و ڕێگری لە دزەکردنی هەندێک کەس بۆ ناو خۆپیشاندانەکان بکەن.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، نوووری مالیکی لە لاپەڕەی تایبەتی خۆیدا لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکاندا بڵاوی کردەوە "بە ئامانجی بەدیهێنانی ئارمانجەکانی خەڵکی عێراق دەبێت هۆکارەکانی گەندەڵی لە دامودەزگا دەوڵەتییەکاندا بناسێندرێن".

ناوبراو هەروەها داوا لە گەنجانی عێراقی دەکات داواکارییەکانیان لە ڕێگای یاساییەوە پیشان بدەن و ڕێگری لە دزەکردنی هەندێک کەس بۆ ناو خۆپیشاندانەکان بکەن.

مالیکی زیادی دەکات: گرینگترین هۆکاری لاوازیی دەوڵەت و دیکەی ناوەندە حکوومییەکان لە عێراق دەستبەکار بوونی کەسانی لێنەهاتوو لە پۆستە دەوڵەتییەکاندایە.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 16725

Your Comment

You are replying to: .
captcha