هۆشدار له‌سه‌ر پاشهاته‌ی جێبه‌جێ نه‌کردنی داواکاریی خۆپیشانده‌ران ده‌درێت

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- ئه‌ندامی پێشووی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق سه‌باره‌ت به‌ پاشهاته‌ی جێبه‌جێ نه‌کردنی داواکاریی خۆپیشانده‌رانی پارێزگا باشووری و ناوه‌ڕاسته‌کانی ئه‌و وڵاته‌ له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌ته‌وه‌ هۆشداری ده‌دات.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، جاسم محه‌مه‌د جه‌عفه‌ر به‌ هه‌واڵده‌ریی مه‌علوومه‌ی وت: ده‌بێ ده‌وڵه‌تی فیدڕاڵ له‌ زووترین کاتدا به‌ ئامانجی دامڕکاندنی تووڕه‌یی خه‌ڵک و له‌ ڕێگای جێبه‌جێ کردنی پڕۆژه‌ی به‌په‌له‌ و باشتربوونی ئاستی خزمه‌تگوزاری له‌ پارێزگاکانی باشوور و ناوه‌ڕاست وه‌ڵامی داواکاریی خه‌ڵک بداته‌وه‌.

ناوبراو ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌کات که‌ هه‌ندێک له‌ حیزبه‌ سیاسییه‌کان هه‌وڵه‌کانیان چڕ ده‌که‌نه‌وه‌ بۆ دزه‌کردنی ئه‌ندامانیان له‌ خۆپیشاندانه‌کان و هه‌لقوستنه‌وه‌ی دۆخه‌که‌ به‌ مه‌به‌ستی پشێوی‌نانه‌وه‌ و ڕووخانی به‌ ته‌واوه‌تی سیسته‌می سیاسی و له‌ناوبردنی عێراق.

جاسم محه‌مه‌د جه‌عفه‌ر جه‌خت ده‌کاته‌وه‌ هێرشی خۆپیشانده‌ران بۆ سه‌ر فڕۆکه‌خانه‌، به‌نده‌ر و ناوچه‌ بازرگانی و ستراتێژیکه‌کان له‌ پارێزگاکانی باشوور و ناوه‌ڕاستی عێراق پیلانێکی گه‌وره‌ له‌ وڵات دێته‌ ئه‌ژمار.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 16724

Your Comment

You are replying to: .
captcha