کوردپرێس:
ڕەزا میرزایی بەڕێوەبەری ئەمنی و سەربازیی ئیدارەی پارێزگای کوردستان لەو بارەیەوە ڕایگەیاند کاتژمێر 2 تا 4ی نیوەشەوی ڕابردوو شەڕ لە نێوان هێزە ئێرانییەکان و تیمێکی نەناسراو ڕووی دا و بەو هۆیەشەوە 11 شەهید و 8 بریندار هەن کە 8 لە شەهیدەکان خەڵکی مەریوان و 3ی دیکەشیان خەڵکی قوروەن.
ناوبراو زیادی کرد تیمەکە نەناسراو بووە و تا ئەم کاتە هیچ لایەنێکی هێرشەکەی نەگرتۆتە ئەستۆ و زانیاریی زیاتر لەو بارەیەوە دواتر ئاشکرا دەکرێت.
میرزایی گوتیشی مەڕاسیمی ئەسپەردەکردنی شەهیدەکان پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ 21ی تەمووز لە مەیدانی شەبڕەنگی مەریوانەوە بەڕێوە دەچێت.
شیاوی ئاماژەیە سەرچاوە خۆجێییەکان لە بارەی ئەو هەواڵەوە وتوویانە شەڕەکە لە نێوان سوپای پاسدارانی ئێران و تیمێکی نەناسراو لە دەوروبەری دەری و نشکاش ڕووی داوە.
Your Comment