کوردپرێس- یه‌کێتیی نیشتمانیی کوردستان پێچه‌وانه‌ی ڕادۆزی و پێشبینییه‌کانی پێش هه‌ڵبژاردنی 12ی ئایاری په‌رله‌مانی عێراق توانیی وه‌کوو دووهه‌م حیزبی گه‌وره‌ی کوردستان 18 کورسی مسۆگه‌ر بکات و پێگه‌ی پێشووی خۆی له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق بپارێزێت. یه‌کێتی پاش ڕاگه‌یاندنی ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌کان به ته‌نها و به هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ پارتی شاندی نارده به‌غدا و دیدار و گفتوگۆی له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌کان کرد بۆ ئه‌وه‌ی نیازی خۆی ده‌رببڕێت بۆ به‌شداری کردنی کارا له ده‌وڵه‌تی نوێی عێراق. ئه‌نجومه‌نی سه‌رکردایه‌تیی یه‌کێتی له به‌شێکی به‌یانی کۆتاییی دوایین دانیشتنه‌که‌ی خۆیدا که ڕۆژی سێشه‌ممه 17ی ته‌مووز به‌ڕێوه چوو ته‌رکیز کرده سه‌ر به‌رده‌وام بوونی گفتوگۆکان له‌گه‌ڵ پارتی و پێداگری کردن بۆ پێکهێنانی ڕێککه‌وتنێکی هاوسه‌نگ که له‌گه‌ڵ دۆخی ئێستای کوردستان و عێراق و ناوچه‌که بگونجێت.
سه‌عدی ئه‌حمه‌دپیره وته‌بێژی فه‌رمیی یه‌کێتیی نیشتمانیی کوردستان سه‌باره‌ت به ڕێککه‌وتنی نێوان پارتی و یه‌کێتی له‌م دۆخه‌ی ئێستای کوردستان و ناوچه‌که به هه‌واڵنێری کوردپرێسی وت ڕێککه‌وتنی نێوان ئه‌و دوو حیزبه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ساڵی 1997- 1998 و پاشانیش 2004-2005 و ئه‌مڕۆش 13 ساڵ به سه‌ر ڕێكکه‌وتنه‌که‌دا تێده‌په‌ڕێت. له‌و فه‌تره‌یه‌دا گۆڕانکاریی زۆر به‌سه‌ردا هاتوووه بۆ نموونه له ناوچه‌که شه‌ڕی گه‌وره‌ی داعش هه‌بوو. هه‌روه‌ها بارودۆخی عێراق گۆڕانکاریی به‌سه‌ردا هاتوووه و کێشه‌ی ئابووری ڕووی داوه. هه‌روه‌هاش کێشه‌کانی سووریا و هه‌ڵوێستی تورکیا به‌رامبه‌ر به پارته کوردییه‌کان نموونه‌ی ئه‌و گۆڕانکارییانه‌ن و بارودۆخی عێراقیش له ئاڵۆز بوون و ده‌ستێوه‌ردانی به‌رده‌وامدایه له‌لایه‌ن هێزی ده‌ره‌کییه‌وه بۆیه ده‌بێت له گفتوگۆی نێوان پارتی و یه‌کێتیدا هه‌وڵی ئه‌وه بدرێت که هه‌ر دوو حیزب بزانن له کوێی هاوکێشه‌کاندان بۆیه ئه‌وه‌ش به ته‌نیا ئه‌رکی حیزبێکی سیاسی نییه به‌ڵکوو پێویستی به به‌رنامه‌یێکی نیشتیمانیی گشتگیر هه‌یه که هه‌موو لایه‌نه سیاسییه‌کان له‌سه‌ری گفتوگۆ بکه‌ن.
پیره درێژه‌ی پێدا: هه‌ر دوو لایه‌نی سیاسیی ئه‌ساسی له هه‌رێمی کوردستان واتا یه‌کێتی و پارتی ده‌بێت پڕۆژه‌یێک ئاماده بکه‌ن و هه‌موو لایه‌نه سیاسییه‌کانی کوردستان ده‌عوه‌ت بکه‌ن بۆ گفتوگۆ کردن له‌سه‌ر شێوه‌ی ڕه‌فتار کردن له‌گه‌ڵ بارودۆخی ئێستای هه‌رێمی کوردستان و عێراق و ناوچه‌که‌ش.
لایه‌نه ناڕازییه‌کانی کوردستان له‌م چه‌ند ڕۆژه‌ی دواییدا تۆمه‌تی ساخته‌کارییان له یه‌کێتی دا و تانه‌یان له ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌کان دا بۆیه پڕۆژه نیشتمانییه‌که‌ی یه‌کێتییان ڕه‌ت کردبوووه‌وه و سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره له‌وباره‌یه‌وه به هه‌واڵنێری کوردپرێسی وت: حیزبه‌کان ئێستاش خوێنیان گه‌رمه و پێیان وایه ئه‌وه‌ی ئه‌وان ته‌وه‌قوعیان ده‌کرد موحه‌قه‌ق نه‌بوو. ئه‌وه‌ش کێشه‌ی کۆمه‌ڵگای شه‌رقییه که به بێ‌بنه‌ما ته‌واقوعاتی خۆی به‌رز ده‌کاته‌وه بۆیه تووشی ئه‌و ڕه‌وشه زد و نه‌قیزه ده‌بن. ئه‌وان داوایان کردوووه لێکۆڵینه‌وه بکرێت. به‌ڵێ یه‌کێتییش بێ‌لایه‌ن بوووه له‌و بڕیارانه‌ی که له‌سه‌ر ئه‌نجامه‌کان دراوه. دیاره دادگه و دامه‌زراوه یاسایییه‌کان ئه‌و بڕیاره‌یان له عێراق داوه که لێکۆڵینه‌وه له بارودۆخه‌که بکرێت. ئه‌م لێکۆڵینه‌وانه کراوه و ئێستاش به‌رده‌وام ده‌کرێت و له‌و ڕۆژانه‌دا کۆتایی دێت به‌ڵام هه‌ر لێکۆڵینه‌وه‌یێک ئه‌گه‌ر له‌گه‌ڵ ئاره‌زووکانی ئه‌وان نه‌گونجا بڕوایان وایه لێکۆڵینه‌وه‌یێکی ناعیلمی و ناقانوونییه و ئه‌وه‌ش بۆچوونێکی سه‌قه‌ته.
وته‌بێژی فه‌رمیی یه‌کێتی زیادی کرد: ئه‌و ئه‌نجامه‌ی دوای ژماردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌کان به ده‌ست ڕاده‌گه‌یێندرێت پێویسته هه‌موو لایێک پێ ڕازی بن و کۆتایی بهێندرێت به‌و پڕۆسه‌یه.
ناوبراو سه‌باره‌ت به گفتوگۆی پارتی و یه‌کێتی له‌گه‌ڵ لایه‌نه ناڕازییه‌کان به ئاژانسی کوردپرێسی ڕاگه‌یاند: تا ئێستا گفتوگۆ نه‌کراوه به‌ڵام به‌رنامه‌مان هه‌یه بۆ گفتوگۆ کردن و ده‌رگاکراوه‌یه بۆ ئه‌و لایه‌نانه بۆ یه‌کلاکردنه‌وه‌ی کێشه‌کان.
سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره له‌باره‌ی سه‌ردانی وه‌فده‌کانی به‌غدا بۆ هه‌رێم و هه‌روه‌هاش شانده‌کانی هه‌رێم بۆ به‌غدا و گفتوگۆ کردن له‌باره‌ی ماده‌ی 140 و کێشه‌ی دارایی و مه‌وزووعی پێشمه‌رگه بۆ کوردپرێس دوا و بێ ئه‌وه‌ی ناوی لایه‌نێکی تایبه‌ت بهێنێت ڕای‌گه‌یاند: لایه‌نه‌کانی به‌غدا نه‌رمییان نواندوووه و ئێمه به‌رده‌وامین له گفتوگۆ کردن بۆیه پێمان وایه کارێکی سه‌ره‌کی پێویسته ئه‌وکاته جێبه‌جێ بکرێت که ئێمه گه‌یشتینه ڕێککه‌وتننامه‌یێک. گه‌ره‌نتی بۆ ئه‌و ڕێککه‌وتننامه‌یه‌ش یه‌کڕیزیی خه‌ڵکی کوردستان و پابه‌ند بوون به ده‌ستووری عێراقه.
ناوبراو جه‌ختیشی کرده‌وه: یه‌کێتی ڤیتۆی له‌سه‌ر هیچ لایه‌نێک نییه به‌ڵام هیچ لایه‌نێک هه‌ڵوێسته‌کانی زۆر له کورد نزیک نییه.
وته‌بێژی یه‌کێتی سه‌باره‌ت به پۆستی سه‌رۆک کۆماری عێراقیش ڕه‌تی کرده‌وه یه‌کێتی له‌سه‌ر ئه‌و پۆسته له‌گه‌ڵ پارتی ڕێککه‌وتبێت و جه‌ختیشی کرده‌وه که سوورن له‌سه‌ر وه‌رگرتنی پۆستی سه‌رۆک کۆماری عێراق.
دیمانه: حه‌سه‌ن ساڵحی
داگرتن و داڕشتنه‌وه: به‌شی کوردیی هه‌واڵده‌ریی کوردپرێس
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment