به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، چوار ساڵه به ھۆی بڕینی به‌شه‌بودجه‌ی ھه‌رێمی کوردستان له لایه‌ن حکوومه‌تی عێراقه‌وه به بڕیارێکی سیاسی، ھه‌رێمی کوردستان پڕۆژه‌بودجه‌ی نه‌بوووه و له‌گه‌ڵ باش بوونی ڕه‌وشی دارایی، حکوومه‌تی ھه‌رێمی کوردستان کار بۆ ئاماده‌کردنی پڕۆژه‌بودجه ده‌کات.
له‌وباره‌یه‌وه مه‌ریوان به‌گۆک به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی دیوانی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگه‌یاند: "ھه‌موو وه‌زاره‌ته‌کانی حکوومه‌تی ھه‌رێمی کوردستان له لایه‌ن دارایییه‌وه ئاگادار کراوینه‌ته‌وه بودجه‌ی ساڵی ٢٠١٩ ئاماده بکه‌ین و پێداویستی و خه‌رجی و گرێبه‌ست و دامه‌زراندن، ھه‌مووی دیاری بکرێت، تا له حکوومه‌تی داھاتووی ھه‌رێمی کوردستان که دوای ھه‌ڵبژاردنی ٣٠ی ئه‌یلوولی داھاتوو کابینه‌ی نوێ ده‌ست به کار ده‌بێت کاری له‌سه‌ر بکات."
مه‌ریوان به‌گۆک ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه کرد: "یه‌کێک له مه‌رجه‌کانی ئاماده‌کردنی پڕۆژه‌بودجه‌ی ھه‌رێمی کوردستان دامه‌زراندنه نه‌ک ته‌نیا بۆ وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده به‌ڵکوو بو ھه‌موو وه‌زاره‌ته‌کانی دیکه‌ش، ئه‌ویش به‌پێی پێویستیی وه‌زاره‌ته‌کان، ئێمه ده‌بێ تا مانگی ئابی دابێ بودجه‌ی خۆمان ئاماده بکه‌ین و ڕاده‌ستی وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری بکه‌ین."
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment