وته‌بێژی یه‌په‌گه‌: به‌ دڵنیایییه‌وه‌ عه‌فرین ڕزگار ده‌كه‌ین

به‌شی سووریا- وته‌بێژی یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل (یه‌په‌گه‌) ده‌ڵێت: "ڕزگاركردنی عه‌فرین بۆ ئه‌وان پێوه‌ر و ئامانجی سه‌ره‌كییه و به‌ دڵنیایییه‌وه‌ عه‌فرین ڕزگار ده‌كه‌ین".

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، نووری مه‌حموود به‌ ئاژانسی هه‌واڵی فورات نیووزی ڕاگه‌یاند: له‌گه‌ڵ ده‌ست پێكردنی شه‌ڕی ناوخۆییی سوریا گه‌لی ئه‌و وڵاته‌ به‌ تایبه‌تی كورد له‌سه‌ر هێڵی سێیه‌م جووڵایه‌وه‌ و یه‌په‌گه‌ له‌و كاته‌دا وه‌ک هێزێكی شۆڕشگێڕ بۆ پاراستنی به‌هاكانی كۆمه‌ڵگه‌ و ڕێكردنه‌وه‌ به ‌ڕووی سیسته‌مێكی ئه‌ڵته‌رناتیڤدا دامه‌زرا.

ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد: ساڵی 2011 بۆ ماوه‌یێک گه‌ڕه‌ک و شه‌قامه‌كانیان پاراستوووه‌، هه‌ر كه‌ شۆڕش به‌ره‌وپێش چوو، ده‌وڵه‌تی سووریا خۆی به‌ دیموكراتیک نه‌كرد و هێزه‌كانی ده‌وڵه‌ت ئیتر توانای پاراستنی گه‌لیان نه‌ما، پێویستی به‌ ڕێكخستنی نوێی پاراستن زۆر زیادی كرد، یه‌په‌گه‌ له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌و پێویستییه‌ و پێویستیی پاراستنی ده‌ستكه‌وته‌كان و به‌هاكانی شۆڕشی كۆمه‌ڵایه‌تی بۆ نه‌هێشتنی له‌مپه‌ره‌كانی به‌رده‌م سیسته‌می ئه‌ڵته‌رناتیڤ و دامه‌زراندنی سیسته‌مێكی دیموكراتیک و ئازاد له‌لایه‌ن گه‌نجانی گه‌له‌وه‌ خۆی رێكخست و دامه‌زرا.

نووری مه‌حمود ئه‌وه‌شی خسته‌ ڕوو: له‌و ناوچانه‌دا كه‌ له‌لایه‌ن یه‌په‌گه‌وه‌ ده‌پارێزران پرۆژه‌ی چاره‌سه‌ری خرانه ‌ڕوو به‌ڵام كاتێک مرۆڤ سه‌رنجی ئه‌و ناوچانه‌ بدات كه‌ یه‌په‌گه‌ی لێ نه‌بوو ئه‌وه‌ ده‌بینین كه‌ تیرۆر، چه‌ته‌گه‌ری و خزمه‌تكاری بۆ هه‌ندێک ده‌وڵه‌ت له‌ گۆڕێدا بوو، له ‌بریی پاراستن و بونیادنانی سووریا، له‌و ناوچانه‌دا سووریا فرۆشرا و كۆمه‌ڵكوژیی گه‌ل ئه‌نجام درا.

نووری مه‌حمود له‌باره‌ی عه‌فرینه‌وه‌ وتی: "ده‌وڵه‌تی توركیا بۆ ئه‌وه‌ی عه‌فرین داگیر بكات چه‌ندین ساڵ ئاماده‌كاریی كرد و له‌ به‌رده‌وامیی قسه‌كانیدا، ده‌وڵه‌تی تورکیا سوپاكه‌ی له‌ عه‌زاز و دواتر له‌ ئیدلب جێگیر كرد بۆ ئه‌وه‌ی هێرش بكاته‌ سه‌ر باكووری سووریا و عه‌فرین ئاماده‌كاریی زۆری كردبوو، شه‌ڕی عه‌فرین ته‌نها شه‌ڕ نه‌بوو له‌ دژی سوپای توركیا، سوپای توركیا به‌هۆی بێده‌نگیی جیهانییه‌وه‌ ده‌ستی به‌ هێرشه‌كه‌ی كرد. ئێمه‌ ئه‌وه‌مان بینی كه‌ ئامانجی سه‌ره‌كیی له‌و هێرشه‌دا تیرۆركاری، كۆمه‌ڵكوژی و گۆڕینی دیموگرافیا و باری دانیشتوووانه‌".

وته‌بێژی یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل (یه‌په‌گه‌) زیاتر وتی: هێزه‌كانی یه‌په‌گه‌ و یه‌په‌ژه‌ تاوه‌كوو ئێستاش له‌ عه‌فرین چالاكی ئه‌نجام ده‌ده‌ن و ئێمه‌ ناتوانین بڵێن ئه‌مڕۆ عه‌فرین به‌ ته‌واوی له‌لایه‌ن تیرۆریستانی داعش، سوپای توركیا و چه‌ته‌كانی به‌ره‌ی نوسره‌وه‌ داگیر كراوه‌، عه‌فرین ئێستا به‌ره‌یێكی شه‌ڕه‌، به‌ به‌رده‌وامی و هه‌موو كاتێک ئاماده‌كاریمان هه‌یه‌ بۆ رزگاركردنی عه‌فرین واته‌ ئاماده‌كاریی یه‌په‌گه‌ و یه‌په‌ژه‌ و گه‌لی عه‌فرین هه‌یه‌، داگیركه‌ر هه‌رگیز ناتوانێت له‌ عه‌فرین به‌ ئاسانی جموجۆڵ بكات. ناتوانن بحه‌سێنه‌وه‌ و تیادا ئارام بگرن، ئێمه‌ به‌ دڵنیایییه‌وه‌ عه‌فرین رزگار ده‌كه‌ین و گه‌له‌كه‌شمان ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ خاک و وار و ماڵی خۆی".

سه‌رچاوه‌: شارپرێس

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 16717

Your Comment

You are replying to: .
captcha