ساڵح موسلیم: سیسته‌مێک دروست ده‌كه‌ین گه‌ل به‌ ده‌رفه‌ت و ڕێكخستنه‌كانی خۆیان به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن

به‌شی سووریا- ساڵح موسلیم به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ته‌ڤده‌م رایده‌گه‌یه‌نێت: ئه‌وان سیسته‌مێكی ئه‌لته‌رناتیف دروست ده‌كه‌ن، سیسته‌مێكی وه‌ها كه‌ ده‌سه‌ڵاتپارێز نییه‌ به‌ڵكوو گه‌ل به‌ ده‌رفه‌ت و ڕێكخستنه‌كانی خۆیان، خۆیان به‌ڕێوه‌ ده‌به‌ن.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ساڵح موسلیم له ‌میانی چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ ئاژانسی فورات نیووز رایگه‌یاندوووه‌: گه‌ل به‌ هێزی خۆی له‌ دژی هه‌موو هێرشێک وه‌ستانه‌وه‌. ئه‌وان به‌ هێڵی سێیه‌م ده‌ستیان به‌ شۆڕشی ناوچه‌ کوردنشینه‌کانی سووریا كرد و له‌سه‌ر ئه‌و هێڵه‌ش ده‌مێننه‌وه‌.

ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردوووه: "كاتێک كه‌ له‌ سووریا شه‌ڕی ناوخۆیی ده‌ستی پێكرد، دوو هێز هه‌بوون كه‌ ڕژێمێكی دژه‌دیموكراتی و هێزه‌كانی وه‌ک ئیخوان موسلیمین كه‌ پشتیان به‌ ده‌ره‌وه‌ به‌ستبوو و ده‌یانویست ده‌سه‌ڵاتداری له‌ناو ببه‌ن و خۆیان بچنه‌ شوێنه‌كه‌ی و ببنه‌ ده‌سه‌ڵاتدار به‌ڵام ئێمه‌ هیچ كام له‌و دوو هێزه‌مان به‌ بنه‌ما نه‌گرت".

ساڵح موسلیم راشیگه‌یاند: "ئێمه‌ هه‌روه‌ها دژ به‌ ده‌وڵه‌تی سووریا شه‌رمان نه‌كرد چوونكه‌ بینیمان كه‌ گرووپه‌ چه‌كداره‌كان له‌ سووریا، دیموكراتی بوونیان نه‌ده‌ویست به‌ڵكوو ده‌سه‌ڵاتیان ده‌ویست و به‌و شێوه‌یه‌ش ئێمه‌ هه‌ڵوێست و هێڵی ئه‌ڵته‌رناتیڤانه‌ی خۆمان ده‌ستنیشان كرد و ناوی هێڵی سێیه‌ممان له‌ هێڵی سیاسیمان نا، ئامانجی ئێمه‌ش ئه‌وه ‌بوو كه‌ مافه‌ دیموكراتییه‌كانمان به ‌ده‌ست بهێنین، ڕێكخستنه‌كانی گه‌ل دروست بكه‌ین و پشت به‌ هێزی خۆمان ببه‌ستین".

موسلیم جه‌ختی له‌وه‌ش كرده‌وه که‌ ئێمه‌ ده‌رگای گفتوگۆ و دیالۆگمان به ‌ڕووی ئه‌و دوو هێزه‌دا دانه‌خست به‌ڵام له‌گه‌ڵ هیچ كام له‌و دوو هێزه‌ش نه‌بوون به‌ یه‌ک.

ساڵح موسلیم هاوسه‌رۆكی پێشووی په‌یه‌ده‌ وتیشی: "هێزه‌ چه‌كداره‌كان هه‌بوونی ده‌وڵه‌تی سووریایان كرد به‌ بیانوو و ویستیان بكه‌ونه‌ ناو هه‌رێمه‌كانی ئێمه‌وه‌، زۆر هه‌وڵیان دا هێرش بكه‌نه‌ سه‌رمان، له‌لایێكی‌تره‌وه‌ ده‌وڵه‌تی سووریا ڕێگر بوو له ‌به‌رده‌م به‌ ڕێكخراوه‌یی كردنی دیموكراتی، له‌ كۆبانێوه‌ ده‌ستمان پێكرد و هێزه‌كانی ده‌وڵه‌تی سووریاشمان له‌ هه‌موو هه‌رێمه‌كانی خۆماندا كرده‌ ده‌ره‌وه‌. له‌و كاته‌دا له‌ هه‌ندێک شوێن شه‌ڕی بچووک ڕووی دا و خوێنی زۆر نه‌ڕژا".

ناوبراو ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو: "ئێمه‌ سیسته‌مێكی ئه‌لته‌رناتیف دروست ده‌كه‌ین، سیسته‌مێكی وه‌ها دروست ده‌كه‌ین كه‌ ده‌سه‌ڵاتپارێز نییه‌، به‌ڵكوو گه‌ل به‌ ده‌رفه‌ت و ڕێكخستنه‌كانی خۆیان، خۆیان به‌ڕێوه‌ ده‌به‌ن، پێش 19ی ته‌موزی ساڵی 2012، ده‌ستمان به‌و كاره‌ كردبوو و چه‌ند ده‌زگایێكمان بۆ پاراستنی ئه‌منیه‌تی گه‌ل دروست كردبوو".

سه‌رچاوه‌: خه‌ندان

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 16716

Your Comment

You are replying to: .
captcha