به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، دوکتۆر مسته‌فا وه‌زیری ئاسایشی گشتی له ئه‌نجومه‌نی باڵای تایبه‌ت به شوێنه‌واره‌کانی میسر ڕایگه‌یاند: تابووته‌که له به‌ردی گرانێتی ڕه‌ش دروست کراوه و یه‌کێکه له گه‌وره‌ترین تابووته‌کان که تا ئێستا له ئه‌سکه‌نده‌رییه دۆزراوه‌ته‌وه.
دۆزینه‌وه‌ی تابووته‌که بوووه‌ته هۆی مشت‌ومڕ و هه‌ندێک ده‌ڵێن هی ئه‌سکه‌نده‌ری مه‌قدۆنییه و هه‌ندێکیتریش هۆشداری ده‌ده‌ن له کردنه‌وه‌ی تابووته‌که به‌وه‌ی که ئه‌گه‌ری هه‌یه نه‌فره‌ت بهێنێت.
د. ئه‌یمه‌ن عه‌شماوی سه‌رۆکی به‌شی شوێنه‌واره‌کانی میسر له به‌یاننامه‌یێکدا ئاماژه به‌وه ده‌کات تابووته‌که له قووڵی پێنج مه‌تر له ئاستی زه‌وییه‌وه دۆزراوه‌ته‌وه و واده‌رده‌که‌وێت له‌و کاته‌وه‌ی دروست کراوه نه‌کرابێته‌وه.
ناوبراو گوتیشی: له‌ناو ئه‌و گۆڕه‌ی تابووته‌که‌ی تێدایه که‌للـه‌سه‌ری پیاوێک که له مه‌ڕمه‌ڕ دروست کراوه دۆزراوه‌ته‌وه.
درێژیی تابووته‌که ٢.٧٥ مه‌تره و پانییه‌که‌ی ١.٦٥ مه‌تر و کێشه‌که‌شی نزیکه‌ی ٣٠ ته‌ن ده‌بێت و مێژوووهکهشی بۆ سه‌ده‌ی چواره‌می پێش زایین ده‌گه‌ڕێته‌وه.
ڕۆژنامه‌ی ناشناڵ جیۆگرافیک ده‌ڵێت: گه‌وره‌ییی تابووته‌که هێمایێکه بۆ ئه‌وه‌ی که تایبه‌ت بوووه به که‌سێکی به‌هێز و دوور نییه ئه‌و که‌سه ئه‌سکه‌نده‌ری مه‌قدۆنی بێت که ساڵی ٣٣١ی پێش زایین شاری ئه‌سکه‌نده‌رییه‌ی دروست کردوووه.
هاوکات عه‌شماوی به ڕۆژنامه‌ی گاردیانی وتوووه: کردنه‌وه‌ی تابووته‌که به شێوه‌یێکی خێرا ترسی هه‌یه و ده‌بێت ئاماده‌کاری بۆ بکه‌ن. سه‌خته تابووته‌که به بێ زیان بگه‌یێننه مۆزه‌خانه بۆ ئه‌نجامدانی لێکۆڵینه‌وه و کردنه‌وه‌ی.
له‌لایه‌کی دیکه‌وه ڕۆژنامه‌ی ده‌یلی ئێکسپرێس وتوویه‌تی: تابووته‌که پێده‌چێت هی ئه‌سکه‌نده‌ری مه‌قدۆنی بێت به‌ڵام له‌لایه‌ن نووسه‌ران و هاووڵاتییانه‌وه کاردانه‌وه‌ی به دوای خۆیدا هێناوه، ته‌نانه‌ت له‌لایه‌ن ئه‌و که‌سانه‌ش که ده‌ڵێن به کردنه‌وه‌ی ڕه‌نگه نهفرهتهێنهر بێت هاوشێوه‌ی فیلمی "مۆمیا."
هاوکات وه‌زیرێکی تایبه‌ت به کاروباری ڕاگه‌یاندنی میسر ڕه‌تی کرده‌وه تابووته‌که هی پاشا یان ئیمپراتۆرێک بێت، به‌ڵکوو هی قهشهیێکه و هه‌روه‌ها ڕه‌تیشی کرده‌وه که به کردنه‌وه‌ی تابووته‌که نه‌فره‌ت ده‌هێنێت.
سه‌رچاوه: ئێن ئاڕتی
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment