یان كۆبیش داوای كۆتایی‌هێنان به‌ پرۆسه‌ی ژماردنه‌وه‌ی ده‌ستیی ده‌نگه‌كان ده‌كات

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- یان كۆبیش نوێنه‌ری سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوووه‌كان داوای كۆتایی هێنان به‌ پرۆسه‌ی ئه‌ژماركردنه‌وه‌ی ده‌ستیی ده‌نگه‌كانی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراقی ده‌کات.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، یان كۆبیش له‌ میانی لێدوانێكیدا وتی: پێویسته‌ كۆتایی به ‌پرۆسه‌ی ئه‌ژماركردنه‌وه‌ی ده‌ستیی ده‌نگه‌كان بهێنرێت ‌و هه‌نگاو بۆ پێكهێنانی حكوومه‌تی داهاتووی عێراق بنرێت.

نوێنه‌ری سكرتێری نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوووه‌كان ڕاشی‌گه‌یاند: پێویسته‌ پرۆسه‌ی دیموكراسی له ‌عێراق خێراتر بكرێت ‌و ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردن په‌سه‌ند بكرێت بۆ ئه‌وه‌ی لایه‌نه‌كان بتوانن ده‌ست به‌ گفتوگۆی پێكهێنانی حكوومه‌ت بكه‌ن.

قسه‌كانی كۆبیش له‌ كاتێكدایه له‌ 12ی ئایاری ڕابردوووه‌وه‌ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراق به‌رێوه‌ چوووه‌ و تا ئێستا ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ په‌سه‌ند نه‌كراوه‌ كه‌ به‌هۆی گومانی "ساخته‌كاری" به‌شێک له‌ ده‌نگه‌كان ئه‌ژمار ده‌كرێته‌وه‌.

كۆبیش له‌باره‌ی خۆپیشاندانه‌كانی ناوچه‌كانی باشوور و ناوه‌ڕاستی عێراقیش ئاماژه‌ی به‌وه‌ کرد كه‌ پێویسته‌ حكوومه‌تی ناوه‌ندی‌ و حكوومه‌تی خۆجێییش كار بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی داواكاریی خۆپیشانده‌ران جێبه‌جێ بكه‌ن چوونكه‌ ئاستی خزمه‌تگوزاری له‌و ناوچانه‌ زۆر نزمه‌.

سه‌رچاوه‌: شارپرێس

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 16710

Your Comment

You are replying to: .
captcha