کوردپرێس:
هێڤی مستەفا هاوسەرۆکی کانتۆنی عەفرین لە لێدوانێکدا تیشکی خستۆتە سەر داگیرکرانی عەفرین لەلایەن سوپای ئازادی سووریا و سوپای تورکیا و وتوویەتی پێکهاتەی دانیشتووانی عەفرین و دیموگرافیای شارەکە گۆڕدراوە.
ناوبراو لەو بارەیەوە زیادی کرد: سەرەڕای ئەوەی ئەنجومەنەکانی مافی مرۆڤ چەندین بار لەبارەی گۆڕینی دیموگرافیای عەفرینەوە هۆشداریان داوە بەڵام کۆمەڵگەی جیهانی و نێودەوڵەتی گوێی خۆیان لەو بابەتە خەواندووە.
هەیڤی مستەفا گوتیشی یەپگە بە تەواوەتی لە عەفرین نەکشاوەتەوە و پلانی نوێی داڕشتووە بۆ ڕزگار کردنی عەفرین و ئەگەر مەشاکیلی ئەوتۆ ڕوو نەدات بەم زووانە بۆ وەرگرتنەوەی عەفرین لە بندەست تورکیا هێرش دەکەینە سەر ئەو کانتۆنە.
هاوسەرۆکی کانتۆنی عەفرین جەختیشی کردەوە ئەوان بە هیچ لەونێک هێرشیان ەکردۆتە سەر تورکیا و پلانیشیان نییە بۆ هێرش کردنە سەر ئەو وڵاتە و جەختشی کردەوە: یەپەگە تەنها یەک ئاماج پەیڕەو دەکات و ئەویش پارێزگاری کردنە لە گەل و خاک، لە بەرانبەر هێرشی داعش و نوسرە و قاعیدە و هەموو گرووپە تیرۆریستییەکان.
*لە بەشی فارسیی ئاژانسی کوردپرێس وەرگیراوە
Your Comment