به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، له به‌غداى پایته‌خت سه‌ره‌ڕاى گرتنه‌به‌رى ڕێوشوێنى توندی ئه‌منی و بڵاوه‌پێکردنى هێزێکى زۆر به شه‌قام و سه‌ربانى باڵه‌خانه به‌رزه‌کان له گۆڕه‌پانى ته‌حریر خۆپیشاندان به‌ڕێوه چوو و تیایدا خۆپیشانده‌ران ئاماژه‌یان به‌وه کرد ده‌سه‌ڵاتدارانی عێراق له ساڵی ٢٠١١وه نه‌یانتوانیوه خزمه‌تگوزارییه‌کانى ئاو و کاره‌با دابین بکه‌ن و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا بێکارى زیادی کردوووه بۆیه داواى گۆڕینى سیسته‌مى ده‌سه‌ڵات و ده‌موچاوه‌کانى ئێستا ده‌که‌ن.
خۆپیشانده‌ران هۆشدارییان داوه له ئه‌گه‌رى جێبه‌جێ نه‌کردنى داواکارییه‌کانیان ئه‌وا له هه‌ینى داهاتوووه‌وه خۆپیشاندانه‌کان فراوانتر ده‌کرێن و به‌ره‌و ناوچه‌ى سه‌وز ده‌ڕۆن.
هاوکات سه‌دان خۆپیشانده‌ر له به‌رده‌م باڵه‌خانه‌ى پارێزگاى به‌سره گرد بوونه‌وه که ڕێوشوێنێکى ئه‌منیی توند له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌کانه‌وه گیراوه‌ته‌به‌ر و خۆپیشانده‌ران ئاماژه به‌وه ده‌که‌ن که داواكارییه‌كانیان هیچ گۆڕانكارییێكی به سه‌ردا نه‌هاتوووه كه بریتین له دابین كردنی كاره‌با و ئاوی خواردنه‌وه و هه‌لی كار و بنه‌بڕكردنی گه‌نده‌ڵی و ئێستا خۆپیشانده‌ران داواکارییه‌کانیان گۆڕیوه بۆ دوورخستنه‌وه‌ى حه‌یده‌ر عه‌بادی.
خۆپیشانده‌ران ئاماژه به‌وه‌ش ده‌که‌ن تا ئه‌و کاته‌ى پارێزگارى شاره‌که ده‌ست له کار ده‌کێشێته‌وه و ئه‌نجومه‌نى پارێزگاش هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه به‌رده‌وامى به خۆپیشاندانه‌کانیان ده‌ده‌ن.
خۆپیشانده‌ران پارێزگار و ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى به‌سره به‌وه تۆمه‌تبار ده‌که‌ن که نه‌یانتوانیوه داواکاریى دامه‌زراندنى هه‌زاران گه‌نجى به‌سره جێبه‌جێ بکات له وه‌زاره‌تى نه‌وت و له شه‌قامێکى سه‌ره‌کیی ئه‌و شاره فایله‌کانیان فڕێ دراوه.
جگه له به‌غدا و به‌سره له پارێزگاکانى واسیت و زیقار و نه‌جه‌ف خۆپیشاندان دژی كه‌میی خزمه‌تگوزارییه‌کان و گۆڕینى به‌رپرسانی ئێستای عێراق به‌رده‌وام بوو.
لاى خۆیه‌وه جه‌بار لوعێبى وه‌زیرى نه‌وتی عێراق که هاوکات سه‌رۆکى ئه‌و لیژنه‌یه‌یه که له‌لایه‌ن حه‌یده‌ر عه‌بادیه‌وه پێکهێنراوه بۆ جێبه‌جێ کردنى داواکاریى خۆپیشانده‌ران ئاماژه‌ی به‌وه کرد لیژنه‌که‌یان ڕاپۆرتى کۆتایى له‌سه‌ر پێشکه‌ش کردنى خزمه‌تگوزارییه‌کان و دابین کردنى هه‌لى کار ته‌واو کردوووه و له‌گه‌ڵ کۆمپانیا نه‌وتییه‌کان و به‌ڵێنده‌ره‌کاندا هه‌ماهه‌نگى کردوووه به ئامانجى دابین کردنى هه‌لى کار بۆ دانیشتوووانى به‌سره.
لوعێبى ڕاشیگه‌یاندوووه: ئه‌و 10 هه‌زار هه‌لی کاره‌ی که بڕیاری له‌سه‌ر دراوه به سه‌ر که‌سوکارى کوژراوه‌کان و به‌شێک له هاووڵاتییاندا دابه‌ش ده‌کرێت.
نزیکه‌ى دوو هه‌فته‌یه خۆپیشاندان و ناڕه‌زایه‌تییه‌کان له باشورى عێراق ده‌ستی پێکردوووه و تا ئێستاش به‌پێى ئامارێکی کۆمیسیۆنى باڵاى مافى مرۆڤى عێراق له خۆپیشاندانه‌کاندا ١٢ هاووڵاتى کوژراون و ١٩٩ که‌سیش بریندار بوون و ڕۆژی هه‌ینیش ٣٣٦ که‌س له زیندانیکراوه‌کان ئازاد کراون به‌ڵام هێشتا سه‌دان خۆپیشانده‌ری دیکه له نێو زینداندا ماونه‌ته‌وه.
سه‌رچاوه: ئێن ئاڕتی
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment