خۆپیشاندانەکان لە عێراق نایاسایین

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- فه‌رمانده‌ی هێزی به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی خێرا له‌ عێراق رایده‌گه‌یێنێت: خۆپیشاندانه‌كان نایاسایین، چوونكه‌ خۆپیشانده‌ران مۆڵه‌تیان وه‌رنه‌گرتووه‌.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لیوا سامر ئه‌لحوسه‌ینی فه‌رمانده‌ی هێزی به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی خێرا دەڵێت: "هه‌ندێ گێره‌شێوێن خۆیان خزاندووه‌ته‌ نێو خۆپیشانده‌ران و كاری تێكده‌رانه‌ ئه‌نجام ده‌ده‌ن، ئێمه‌ش به‌شێكمان لێ ده‌ستگیركردوون و ڕه‌وانه‌ی دادگامان كردوون".

سامر ئه‌لحوسه‌ینی ڕاشیگەیاند: تێكده‌ره‌كان له‌ نێو خۆپیشانده‌راندا، هه‌وڵی ده‌ستدرێژی كردنه‌سه‌ر دامه‌زراوه‌كان ده‌ده‌ن و كاری تێكده‌رانه‌ ئه‌نجام ده‌ده‌ن له‌ دژی ده‌زگا ئه‌منییه‌كان، بۆیه‌ خۆپیشاندانه‌كان نایاساین، چوونكه‌ مۆڵه‌تی فه‌رمیان وه‌رنه‌گرتووه‌ و له‌م ڕووه‌شه‌وه‌ داوا له‌ خۆپیشانده‌ران و سه‌رپه‌رشتیارانیان ده‌كه‌ین، كه‌ مۆڵه‌تی خۆپیشاندان وه‌ربگرن".

ماوه‌ی 10 رۆژه‌ هاووڵاتیانی شاری به‌سره‌ و شاره‌كانی دیكه‌ی باشووری عێراق دژی نه‌بوونی كاره‌با و ئاو و خزمه‌تگوزارییه‌ بنه‌ڕه‌تییه‌كان و كار، خۆپیشاندان ده‌كه‌ن و تا ئیستا له‌لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منییه‌كان و پاسه‌وان باره‌گاكانه‌وه‌ زیاتر له‌ 12 كه‌س كوژراون و ده‌یان كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 16697

Your Comment

You are replying to: .
captcha