شاندێکی ئه‌مریکا سه‌ردانی تورکیا ده‌کات

به‌شی تورکیا- بۆ گفتوگۆکردن ده‌رباره‌ی گه‌مارۆکانی سه‌ر ئێران شاندێکی ویلایه‌ته‌ یه‌کگرتوووه‌کانی ئه‌مریکا سه‌ردانی تورکیا ده‌کات.

کوردپرێس- ئاژانسی هه‌واڵی ڕۆیته‌رز له ‌زاری به‌رپرسێکی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکاوه‌ بڵاوی کردوووه‌ته‌وه‌ بڕیاره‌ سبه‌ینێ هه‌ینی 20ی ته‌مووز شاندێکی هاوبه‌شی هه‌ر دوو وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ و خه‌زێنه‌ی ئه‌مریکا بگاته‌ ئه‌نقه‌ره‌ی پایته‌ختی تورکیا.

ئه‌و به‌رپرسه‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا ئاماژه‌ی به‌وه‌ش کردوووه‌: ئامانجی سه‌ردانه‌که‌ گفتوگۆکردن ده‌بێت ده‌رباره‌ی گه‌ڕاندنه‌وه‌ی گه‌مارۆکانی سه‌ر ئێران.

ئه‌وه‌شی خستوووه‌ته ‌ڕوو: شانده‌که‌ی ئه‌مریکا له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌کانی تورکیا و به‌رپرسانی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ و داراییی ئه‌و وڵاته‌ کۆ ده‌بنه‌وه‌.

شایانی باسه‌؛ له‌ مانگی ئایاری ئه‌مساڵدا دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆکی ئه‌مریکا له‌ ڕێککه‌وتنی ئه‌تۆمیی ئێران له‌گه‌ڵ چین و فه‌ڕه‌نسا و به‌ریتانیا و ڕوسیا و ئه‌ڵمانیادا کشایه‌وه‌ که‌ له‌ ساڵی ٢٠١٥دا واژۆ کرابوو و به‌ڵێنی دا سزاکانی واشنتۆن به‌ ته‌واوه‌تی بسه‌پێنێته‌وه‌ به‌ سه‌ر تاراندا و سزاکانیش که‌رتی وزه‌ و پیترۆکیمیایی و که‌رته‌ ئابوورییه‌کانی ئێران ده‌گرێته‌وه‌.

له‌ چه‌ند ڕۆژی ڕابردووشدا دادگای دادی نێوده‌وڵه‌تی ڕای‌گه‌یاند: ئێران سکاڵای له ‌دژی ئه‌مریکا تۆمار کردوووه‌ به‌ تۆمه‌تی پێشێل کردنی په‌یماننامه‌یێکی ساڵی ١٩٥٥ی نێوان هه‌ر دوو وڵات.

سه‌رچاوه‌: ئێن ئاڕتی

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 16691

Your Comment

You are replying to: .
captcha