ڕاوێژکاری داراییی سه‌رۆکی CHP ده‌ستی له‌ کار کشایه‌وه‌

به‌شی تورکیا- ئه‌کره‌م که‌ره‌م ئۆکتای ڕاوێژکاری باڵای که‌ماڵ قلیچدارئۆغڵۆ سه‌رۆکی پارتی کۆماریخوازی گه‌ل بۆ کاروباری دارایی له‌ پۆسته‌که‌ی کشایه‌وه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئه‌کره‌م که‌ره‌م ئۆکتای ڕاوێژکاری باڵای که‌ماڵ قلیچدارئۆغڵۆ سه‌رۆکی CHP بۆ کاروباری دارایی ده‌ستله‌کارکشانه‌وه‌ی له‌ پۆسته‌که‌ی پشتڕاست ده‌کاته‌وه‌ و ده‌ڵێت: ئه‌مڕۆ سیسته‌می تورکیا گۆڕانی به‌ سه‌ردا هاتوووه‌. بۆ ئه‌وه‌ی که‌ دیموکراسی به‌هێز بێته‌وه‌ ده‌بێ پارتی کۆماریخوازی گه‌لیش بگۆڕدرێت. جارێکی دیکه‌ ده‌بێ ئۆمید به‌ گه‌له‌که‌مان بده‌ین و جووڵه‌ به‌ره‌و ده‌سه‌ڵات ده‌ست پێبکه‌ین.

ناوبراو له‌ درێژه‌ی لێدوانه‌کانیدا وتیشی: ئێمه‌ باوه‌ڕمان به‌وه‌ هه‌یه‌ که‌ ده‌توانین بۆ گه‌یشتن به‌ دیموکراسی ده‌سه‌ڵاتێکی نوێمان هه‌بێت و هه‌ر به‌پێی ئه‌و باوه‌ڕه‌ نامه‌ی پێکهێنانی کۆنگره‌ی تایبه‌ت بۆ دیاری‌کردنی سه‌رۆکی نوێی CHPم واژۆ کرد و دوا به‌ دوای ئه‌و بابه‌ته‌ش له‌ پۆستی ڕاوێژکاری باڵای سه‌رۆکی CHP بۆ کاروباری دارایی و جیهان کشامه‌وه‌.

سه‌رچاوه‌: هه‌واڵده‌ریی هابر 7

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 16686

Your Comment

You are replying to: .
captcha