بەپێی هەواڵی کوردپرێس، دانیشتنی دادگایی كردنەكە بەبێ ئامادەبوونی سەڵاحەدین دەمیرتاش لە دادگای 19یەمی سزا قورسەكانی ئەنقەرە بەڕێوەچوو، كە تێیدا پارێزەرانی و كەسوكاری و ژمارەیێک لە پەرلەمانتارانی پارتی دیموکراتیکی گەلان ئامادە بوون.
دەستەی دادگا بڕیاریدا بەمەبەستی خۆئامادەكردنی دەمیرتاش بۆ بەرگری كردن لە خۆی سەبارەت بەو بەڵگانەی خراونەتە دۆسیەكەیەوە، تا دانیشتنی داهاتوو كاتی پێبدرێت، هەروەها داواكاری پارێزەرانی تۆمەتبار بۆ ئازادكردنی دەمیرتاش ڕەت كردەوە و فەرمانی بە درێژەدان بە دۆخی دەستبەسەریی كرد و رۆژانی 28 و 28ی ئابیش دانیشتنەكانی دادگا درێژەیان دەبێت.
سەڵاحەدین دەمیرتاش 4-11-2016 لە ئامەد دەستگیركرا و تائێستاش لە گرتووخانەی ئەدیرنە دەستبەسەرە.
سەرچاوە: ڕۆژنامەی دیوار
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment