یه‌كێتی بۆ ئه‌مجاره‌ له‌ هه‌ولێر كێبڕكێی زۆرترین كورسی ده‌كات

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- كارگێڕی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان رایگه‌یاند، بۆئه‌مجاره‌ یه‌كێتی به‌ گڕوتینێكی جیاوازه‌وه‌ خۆی بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كان و كێبڕكێی به‌ده‌ستهێنانی زۆرترین كورسی ئاماده‌ ده‌كات.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی له‌ هه‌ولێر، له‌باره‌گای مه‌كته‌بی سیاسی له‌ شاری به‌سه‌رپه‌رشتی ده‌رباز كۆسره‌ت ره‌سوڵ كارگێڕی مه‌كته‌بی سیاسی و به‌ئاماده‌بوونی بورهان سه‌عید سۆفی ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی، كۆبونه‌وه‌ی ئه‌ندامانی سه‌ركردایه‌تی سنووری پارێزگای هه‌ولێر به‌ڕێوه‌چوو، له‌ كۆبونه‌وه‌كه‌دا گفتوگۆكرا له‌باره‌ی دۆخی كوردستان و په‌یوه‌ندی نێوان لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان و ئاماده‌كاری بۆ هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌ختی په‌رله‌مانی عێراق.

له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌ ده‌رباز كۆسره‌ت ڕه‌سوڵ ڕایگه‌یاند، هه‌ولێر بایه‌خێكی تایبه‌تی هه‌یه‌، بۆئه‌مجاره‌ یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان به‌ گڕوتینێكی جیاوازه‌وه‌ خۆی بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كان و كێبڕكێی به‌ده‌ستهێنانی زۆرترین كورسی ئاماده‌ ده‌كات.

هه‌ر له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا سه‌رجه‌م به‌شداربووانی كۆبوونه‌وه‌كه‌ را و سه‌رنجی وردی خۆیان خسته‌ڕوو و چۆنیه‌تی جیاوازی بازنه‌كانی هه‌ڵبژاردن و مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵیان خسته‌ڕوو.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 1666

Your Comment

You are replying to: .
captcha