بەپێی هەواڵی کوردپرێس، مەزهەر محەمەد ساڵح لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا وتی: کێشەکانی پێوەندیدار لەگەڵ کورت هێنانی بوودجە بە بۆنەی بەرزبوونەوەی نرخی نەوت لە بازارە جیهانییەکاندا چارەسەر بوونە.
ساڵح جەختی کردەوە زۆرینەی داخوازیی عێراقییەکان لەچاو ساڵی ڕابردووەوە بە بۆنەوی بەرز بوونەوەی نرخی نەوت جێبەجێ کراون و ئەگەر پەرلەمانی نوێی عێراق پێکهاتبا، حکوومەت بودجەیێکی بۆ تەوا کردنی پێداویستییەکان لە وڵاتدا ڕادەستی پەرلەمان دەکرد.
سەرچاوە: بەغدا پۆست
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment