عێراق قەیرانی دارایی ساڵی 2018-ی تێپەڕاندووە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ڕاوێژکاری کاروباری دارایی سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕایگەیاند: بەهۆی بەرز بوونەوەی نرخی نەوت لە بازارە جیهانییەکاندا عێراق قەیرانی دارایی ساڵی 2018-ی تێپەڕاندووە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، مەزهەر محەمەد ساڵح لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا وتی: کێشەکانی پێوەندیدار لەگەڵ کورت هێنانی بوودجە بە بۆنەی بەرزبوونەوەی نرخی نەوت لە بازارە جیهانییەکاندا چارەسەر بوونە.

ساڵح جەختی کردەوە زۆرینەی داخوازیی عێراقییەکان لەچاو ساڵی ڕابردووەوە بە بۆنەوی بەرز بوونەوەی نرخی نەوت جێبەجێ کراون و ئەگەر پەرلەمانی نوێی عێراق پێکهاتبا، حکوومەت بودجەیێکی بۆ تەوا کردنی پێداویستییەکان لە وڵاتدا ڕادەستی پەرلەمان دەکرد.

سەرچاوە: بەغدا پۆست

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 16657

Your Comment

You are replying to: .
captcha