به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، مناف مووسه‌وی به هه‌واڵده‌ریی فورات نیووزی وت: ئێستاکه عێراق له بۆشاییێکی یاسایییدا گیری خواردوووه و داوای خۆپیشانده‌ران له ده‌وڵه‌تی فیدڕاڵ له‌سه‌ر خزمه‌تگوازری باشتر و ڕه‌خساندنی هه‌لی کاریش ڕه‌وایه.
ناوبراو وتیشی: خۆپیشاندانه‌کانی عێراق پڕۆسه‌ی هاوپهیمانێیتیی سیاسی بۆ پێکهێنانی حکوومه‌تی داهاتووی ئه‌و وڵاته دژوارتر ده‌کاته‌وه.
مووسه‌وی ئاماژه به‌وه‌ش ده‌دات ئێستاکه هه‌ندێک هه‌وڵ بۆ پێکهێنانی به‌ره‌یێک به مه‌به‌ستی ئه‌نجامدانی چاکسازی و چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌ی خزمه‌تگوزاری له عێراق ئه‌نجام ده‌بێت و وتیشی: ئه‌زموونه‌کانی ڕابردوو ده‌ریده‌خات که ئه‌و ده‌وڵه‌تانه‌ی که به‌پێی پشکبه‌ندیی پۆسته سیادییه‌کان پێکهاتوونه له ئه‌نجامدانی چاکسازی سه‌رکه‌وتوو نه‌بوونه چوونکه تێکڕای حیزبه‌کان ده‌یانه‌وێت به‌شداری له ده‌وڵه‌تی نوێی عێراقدا بکه‌ن.
ناوبراو ده‌شڵێت: هاوپه‌یمانێتییه‌کانی سائیروون و نه‌سر و حیکمه هه‌وڵه‌کانیان بۆ ڕێگری له پێکهێنانی ده‌وڵه‌تێکی ڕیفۆرمخواز له عێراق چڕ ده‌که‌نه‌وه و ئه‌گه‌ر ده‌وڵه‌تێکی وا له پاڵ ئۆپۆزیسیۆن له عێراقدا دروست بێت وڵات به‌ره‌وڕووی قه‌یرانێکی مه‌ترسیدار ده‌بێته‌وه.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment