خۆپیشاندانه‌کانی عێراق پێکهێنانی ده‌وڵه‌تی داهاتوو دژوارتر ده‌کاته‌وه‌

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- شرۆڤه‌کارێکی سیاسیی عێراق ده‌ڵێت: خۆپیشاندانه‌کانی عێراق و داواکارییه‌کان بۆ خزمه‌تگوزاری و ڕه‌خساندنی هه‌لی کار پڕۆسه‌ی هاوپه‌یمانێتیی سیاسی بۆ پێکهێنانی ده‌وڵه‌تی داهاتووی عێراق دژوارتر ده‌کاته‌وه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، مناف مووسه‌وی به‌ هه‌واڵده‌ریی فورات نیووزی وت: ئێستاکه‌ عێراق له‌ بۆشاییێکی یاسایییدا گیری خواردوووه‌ و داوای خۆپیشانده‌ران له‌ ده‌وڵه‌تی فیدڕاڵ له‌سه‌ر خزمه‌تگوازری باشتر و ڕه‌خساندنی هه‌لی کاریش ڕه‌وایه‌.

ناوبراو وتیشی: خۆپیشاندانه‌کانی عێراق پڕۆسه‌ی هاوپه‌یمانێیتیی سیاسی بۆ پێکهێنانی حکوومه‌تی داهاتووی ئه‌و وڵاته‌ دژوارتر ده‌کاته‌وه‌.

مووسه‌وی ئاماژه‌ به‌وه‌ش ده‌دات ئێستاکه‌ هه‌ندێک هه‌وڵ بۆ پێکهێنانی به‌ره‌یێک به‌ مه‌به‌ستی ئه‌نجامدانی چاکسازی و چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌ی خزمه‌تگوزاری له‌ عێراق ئه‌نجام ده‌بێت و وتیشی: ئه‌زموونه‌کانی ڕابردوو ده‌ریده‌خات که‌ ئه‌و ده‌وڵه‌تانه‌ی که‌ به‌پێی پشکبه‌ندیی پۆسته‌ سیادییه‌کان پێکهاتوونه‌ له‌ ئه‌نجام‌دانی چاکسازی سه‌رکه‌وتوو نه‌بوونه‌ چوونکه‌ تێکڕای حیزبه‌کان ده‌یانه‌وێت به‌شداری له‌ ده‌وڵه‌تی نوێی عێراقدا بکه‌ن.

ناوبراو ده‌شڵێت: هاوپه‌یمانێتییه‌کانی سائیروون و نه‌سر و حیکمه‌ هه‌وڵه‌کانیان بۆ ڕێگری له‌ پێکهێنانی ده‌وڵه‌تێکی ڕیفۆرمخواز له‌ عێراق چڕ ده‌که‌نه‌وه‌ و ئه‌گه‌ر ده‌وڵه‌تێکی وا له‌ پاڵ ئۆپۆزیسیۆن له‌ عێراقدا دروست ‌بێت وڵات به‌ره‌وڕووی قه‌یرانێکی مه‌ترسیدار ده‌بێته‌وه‌.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 16649

Your Comment

You are replying to: .
captcha